گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری نوێ لەسەر لابردنی لێبڕین و وادەی دابەشکردنی موچەی هەرێم

2021.03.08 - 19:47
App store icon Play store icon Play store icon
زانیاری نوێ لەسەر لابردنی لێبڕین و وادەی دابەشکردنی موچەی هەرێم

ناس کورد-
یەکەى ژمێریاى فەرمانگەکانى هەرێم سەرقاڵى ئامادەکردنى لیستى موچەن بەبێ لێبڕین، سەرچاوەیەکیش لە وەزارەتی دارایی دەڵێت، هێشتا هیچ بڕیارێک نییە بۆ لابردنی لێبڕین و لە وادەی دیاریکراویش موچە دابەش دەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی زانیارییەکانى "ناس کورد" کە لە چەند سەرچاوەیەکی جیاوازە وەریگرتووە، یەکەى ژمێریارى دامودەزگاکان سەرقاڵى ئامادەکردنى لیستى موچەى فەرمانبەرانن بەبێ لێبڕین لەسەر داوای وەزارەتەکان، بەڵام هێشتا نازانرێت ئامادەکردنى لیستەکە بۆچى مەبەستێکە.

 

هاوکات سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتى هەرێم لە لێدوانێکدا بۆ "ناس کورد" (8ی ئازاری 2021) ڕایگەیاند، وەکو وەزارەتی دارایی تاوەکو ئێستا داوای لیستی موچەی وەزارەتەکان نەکراوە بەبێ لێبڕین و ڕەنگە ئامادەکردنی لیستەکە بۆ بودجەی 2021ی هەرێمی کوردستان بێت.

 

جەختی لەوەشکردەوە، تاوەکو ئیستا لێبڕینی موچە لە 21%ـە و هیچ بڕیارێک نییە بۆ پێدانی موچەی تەواوی فەرمانبەران.

 

لەبارەی وادەی دابەشکردنی موچەی مانگی ئازار، سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی وتی، "وەکو پێشتر ڕامانگەیاندووە موچە 30 ڕۆژ جارێک دابەشدەکرێت، واتە لە 25ی مانگی 3ەوە دەست بەدابەشکردنی دەکرێت و پشووەکانی نەورۆزیش کاریگەری لەسەر دابەشکردنی موچە نابێت".