ناس کور-
مێگان مێرکڵى هونەرمەندى ناسراوى ئەمەریکا ئاشکراى دەکات، خێزانى پاشایەتى بەریتانیا نیگەرانن لەڕەنگى پێستى ئارچى کوڕە تازە لەدایکبووەکەى.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لەمیانەى بەشدارییەکى لەکەناڵى سى بی ئێسى ئەمەریکا کە ناس کورد بینوویەتى (8ى ئادارى 2021) مێگان مێرکڵ ڕایگەیاندووە، دامەزراوەى پاشایەتى بەریتانیا نیگەراە لە ڕەنگى پێستى منداڵەکەى کەناوى ئارچیە و ڕەچەڵەکى مناڵەکەش سەرچاوەى ڕاڕاییەکەیانە.
مێگان باسى لەوەش کردووە، قسەو باس و دڵەڕاوکێیکان کە لەسەر ڕەنگى پێستى مناڵەکەى (ئارچى) کراون کاتێک لەدایک بووە، سەرەتا لەگەڵ هارى هاوسەریدا کراوە و دواتر بەو گەیشتووە.
مێگان ئەوەشى ڕەتکردووەتەوە کێ قسەو باسى لەسەر ڕەنگى پێستى مناڵەکەى کردووە لەو گفتوگۆ خێزانیەدا بەڵام وتووشیەتى، ئەوە زیانیان پێدەگەیەنێت و گرنگى بەنازناو نادەن بەڵام ئەو کارە کاریگەرى بۆ سەر سەلامەتى کوڕەکەى دەبێت.
مێگان ئەوەشى خستووەتە ڕوو، دواى هاوسەرگیریکردنى لەگەڵ هارى و بوونە ئەندامى خێزانى پاشایەتى پابەندبووە بەبێدەنگى و لەلایەن ئەندامانى خێزانى پاشایەتیەوە پێشوازى لێکراوە و ئەندامانى ئەو خێزانانەش کە دامەزراوەى پاشایەتى بەڕێوەدەبەن کەسایەتیان تایبەتمەندى جیاوازییان هەیە.