گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە كۆنگرەیەكدا بۆ ڕۆژنامەنووسان

پاپا لەناو فڕۆكەی گەڕانەوە: بە دوو شت كاریگەربووم لەسەردانەكەم بۆ عێراق

2021.03.08 - 19:03
App store icon Play store icon Play store icon
پاپا لەناو فڕۆكەی گەڕانەوە: بە دوو شت كاریگەربووم لەسەردانەكەم بۆ عێراق

ناس كورد_

پاپای ڤاتیكان لەناو فڕۆكەی گەڕانەوە لەبارەی سەردانی سیستانی و دیمەنی كڵێسا ڕووخاوەكانی موسڵ هەڵوێستەی كرد و ئەوەشی ئاشكراكرد بەر لەهاتنی بۆ عێراق كتێبێكی نادیا مورادی خوێندووەتەوە لەبارەی خەموژانی ئێزیدییەكان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماڵپەڕی فەرمی ڤاتیكان لەڕووماڵی كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەی پاپا لە ئاسمان كە "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردووە (8 ئازاری 2021) ئەوەی بڵاوكردووەتەوە لەدوای عێراق گفتی داوە بە بشارە ڕاعی كە سەردانی لوبنان بكات كە "قەیرانی ژیان" ی هەیە و سەخاوەتمەنەدە لە داڵدەدانی پەنابەران.

 

لەسەر دیداری ئایەتوڵڵا سیستانی، پاپا هەڵوێستەی كردووە و بەكاریگەر ناوی بردووە، باسی لەوەشكردووە لەپەنا حەج و تەوبەدا هەستی كردووە پێویستە پیاوێكی حەكیم ببینێت كە "پیاوی خودا" یە، ئەویش بەرێزەوە لەگەڵیدا مامەڵەی كردووە.

 

باسی لەوەشكردووە چیرۆكی ئێزدییەكانی بەر لەسەردانەكەی لە كتێبەكەی نادیە موراد خوێندووەتەوە، هەر ئەوەش هانیداوە سەردانی عێراق بكات كە لەهەموو سەردانەكان زیاتر ماندووی كردووە.

 

هەروەها پاپا ئاماژەی بەوەشكردووە چاوەڕێی دیتنی ئەو وێرانكارییە نەبووە لە موسڵ و كاریگەربووە بە دیمەنەكان و لەیەك كاتدا كڵێسا و مزگەوتی خاپوركراوی دیوە و وتوویەتی "دڕەندەیی مرۆڤ جێگەی بڕوا نییە".  

 

پاش سەردانێكی سێ ڕۆژە ئەمڕۆ لە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى بەغدا مەراسیمێکى ماڵئاوایى بۆ پاپا فرەنسیس رێكخرا. 

 

پاپا فرانسیس هەینى رابردوو بەسەردانێک گەیشتە بەغدا و هەرێم و ئەمڕۆ بەغداى بەرەو رۆما جێهێشت.