گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

ڕەمەزانى داهاتوو بن لادن ’’دەبێتە میوانى شاشەى ماڵەکان’’

2021.03.08 - 16:42
App store icon Play store icon Play store icon
ڕەمەزانى داهاتوو بن لادن ’’دەبێتە میوانى شاشەى ماڵەکان’’

ناس کورد-

بڵاوکردنەوەى پۆستەرێک وەکو ڕیکلامێک بۆ زنجیرە درامایەک بەناوى (قاهیرە کابوڵ) کە باس لە تیرۆر دەکات و کارەکانى ئوسامە بن لادن بیردەخاتەوە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا کاردانەوەى زۆر بەدواى خۆیدا دەهێنیت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێى هەواڵێکى کەناڵى (العربیة) کە ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردووە (7ى ئادارى 2021)، لە پۆستەرەکەدا تاریق لوتفى هونەرمەند وەکو پاڵەوانى دەردەکەوێ و ڕۆڵى ئوسامە بن لادن دەگێڕێت، بەهەمان ڕیشى درێژ و ئەو جلوبەرگانەى کە ناوبراو لەبەرى کردوون.

 

هەر لەپۆستەرەکەدا چەند هونەرمەندێکى تر دەردەکەون لەوانە فەتحى عەبدولوەهاب و خالید ساوى و نەبیل حەلفاوى و حەنان متاوع.

 

دراماکە پلانەکانى تیرۆر لەناوچە عەرەبیەکان و میسر لە کۆتاییەکانى سەدەى نۆزدەیەم و بیستەم پیشاندەدات کە چەندین ڕوداوى مێژووى لەشێوەى دراما خراوەتە ڕوو، دراماکەش بۆ ڕەمەزانى ئەم ساڵ پیشان دەدرێت.

 

لاى خۆشیەوە، حەنان متاوع کە ڕۆڵى ئافرەتێکى پاڵاپۆش دەگێڕێت دەڵێت، کەسایەتیەکەى لەزنجیرە دراماکەدا تێکەڵەیەکى سەختە و پڕە لەهەستى ئاڵۆز.

 

بیرۆکەى زنجیرە دراماکە لەکتێبێکى عەبدولڕەحیم کەمال و دەرهێنانى حیسام عەلییەوە وەرگیراوە و بڕیار بوو ڕەمەزانى ساڵى پار پیشانبدرێت بەڵام بەهۆى قەیرانەکانى پەتاى کۆرۆناوە دواخرا.

 

هەر لەسەر دراماکە، تامر مورسى بەرهەمهێنەرەکەى ڕایگەیاندووە، ئەو زنجیرە درامایە هەوڵێکى نوێیە بۆ تێگەیشتن لەتوندوتیژى و پەڕگیریی و هەروەها هۆشیاربوون بەمەترسیەکانى تیرۆر و سەرزەنشتکردنى.

 

لەکاردانەوەى ڕیکلامى دراماکەدا لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، پیشوازییەکى زۆرى لێکراوە و زۆربەى ئەوانەى قسەیان لەسەر کردووە پێیانوایە دراماى (قاهیرە کابوڵ) دەبێتە دیارترین زنجیرە دراماکانى مانگى ڕەمەزانى داهاتوو.