گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

ئەسەد و ژنەکەى توشی کۆرۆنا بوون.. ڕاگەیەنراوێک لەسەر دۆخی تەندروستییان بڵاوکرایەوە

2021.03.08 - 16:38
App store icon Play store icon Play store icon
ئەسەد و ژنەکەى توشی کۆرۆنا بوون.. ڕاگەیەنراوێک لەسەر دۆخی تەندروستییان بڵاوکرایەوە

ناس کورد-

سەرۆکایەتی کۆماری سوریا ڕایگەیاند، پشکنینەکان دەریخستووە کە بەشار ئەسەدی سەرۆک کۆمار و ئەسمای هاوسەری توشی کۆرۆنا بوون دوای ئەوەى هەستیان بە چەند نیشانەیەک کردووە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ڕاگەیەنراوی سەرۆکایەتی کۆماری سوریا کە کۆپییەکی دەستی "ناس کورد" کەوتووە (8ی ئازاری 2021) دەڵێت، "دۆخی تەندروستیی ئەسەد و هاوسەرەکەى جێگیرە و سەرقاڵی کاری خۆیانن، بەڵام لە ماڵەوە خۆیان کەرەنتینە کردووە."

 

هاوکات وەزارەتی تەندروستیی سوریا بەرزبوونەوەى حاڵەتەکانی چاکبوونەوەى لە پەتای کۆرۆنا بۆ حەوت هەزار و 892 حاڵەت ڕاگەیاند، ئەوەش دوای تۆمارکردنی 85 حاڵەتی نوێی چاکبوونەوە.

 

باسی لەوەشکردووە، 65 حاڵەتی نوێی نەخۆشییەکە تۆمار کراون لە سوریا، بەوەش کۆی گشتیی توشبووان لە سوریا گەیشتووەتە 14 هەزار و 267 کەس.