گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

دژە تیرۆرى عێراق: بەهەماهەنگى ئاسایش دوو چەکدارى داعشمان لەسلێمانى دەستگیر کرد

2021.03.08 - 15:57
App store icon Play store icon Play store icon
دژە تیرۆرى عێراق: بەهەماهەنگى ئاسایش دوو چەکدارى داعشمان لەسلێمانى دەستگیر کرد

ناس کورد-

هێزەکانى دژە تیرۆرى عێراق، دەستگیرکردنى شەش چەکدارى سەر بەداعشى ڕاگەیاند، دەشڵێت، بۆ ئەو کارە  هێزەکانى ئاسایشى سلێمانى هەماهەنگى کردوون.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەزگاى دژە تیرۆرى عێراق (8ى ئازارى 2021) لەڕاگەیەنراوێکدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە ڕایگەیاند، بەبڕیارى فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکان و لەڕێگەى گەڕان و پشکنینى هەواڵگرییەوە، هێزەکانى دژە تیرۆر توانیوویانە تیرۆریستێک لەگەڕەکى یەرموکى بەغدا و دوو تیرۆریستى تر لەپارێزگاى ئەنبار دەستگیر بکەن.

 

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، بەهەماهەنگى لەگەڵ هێزەکانى ئاسایش لەشارى سلێمانى توانراوە دوو تیرۆریستى ترى داوا کراو دەستگیر بکەن.

 

هەر بەپێى ڕاگەیەنراوەکە، هێزەکانى دژە تیرۆر تیرۆریستێکى دیکەیان لەقەزاى فەلوجە دەستگیر کردووە و بەوەش ژمارەى ئەو تیرۆریستانەى سەر بەداعش دەستگیرکراون گەیشتونەتە شەش تیرۆریست.