گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

هەڵەبجە؛ لە وەرگەڕانى تراکتۆرێکدا هاووڵاتیەکی عەرەب گیانی لەدەستدا 

2021.03.08 - 15:48
App store icon Play store icon Play store icon
هەڵەبجە؛ لە وەرگەڕانى تراکتۆرێکدا هاووڵاتیەکی عەرەب گیانی لەدەستدا 

ناس کورد-

پۆلیسی هەڵەبجە ئاشکرایدەکات، بەهۆی وەرگەڕانی تراکتۆرێک هاووڵاتیەکی تەمەن 22 ساڵ بە ڕەگەز عەرەب گیانی لەدەستداوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەرزان عوسمان، وتەبێژی بەریوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە (8ی ئازاری 2021) لەڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوە کرد، لەئەنجامی وەرگەڕانی تراکتۆرێک لەنزیک بازگەی دەرەشیش شۆفێری تراکتۆرێک بەناوی (ع. ن. ع) تەمەن 22 ساڵ دانشتوی پارێزگای هەڵەبجە-کانی قوڵکە بە ڕەگەز عەرەب گیانی لەدەستداوە.

 

ئەوەشی وت، لەئێستادا تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی پارێزگای هەڵەبجە کراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە لە بنکەی پۆلیسی خورماڵ ڕێکخراوە.