گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

هەوڵێک لە پەرلەمانى عێراقەوە بۆ کەمکردنەوەى نرخى دۆلار

2021.03.08 - 15:16
App store icon Play store icon Play store icon
هەوڵێک لە پەرلەمانى عێراقەوە بۆ کەمکردنەوەى نرخى دۆلار

ناس کورد- 

ئەندامێکى لیژنەى دارایى لە پەرلەمانى عێراق ئاشکراى کرد، جموجۆڵێکى پەرلەمانى بۆ کەمکردنەوەى نرخى دۆلار لەئارادایە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جەمال کۆچەر، ئەندامى لیژنەى دارایى لەپەرلەمانى عێراق (8ى ئازارى 2021) بە "ناس کورد"ى راگەیاند، جموجۆڵێک هەیە لەلایەن ژمارەیەک پەرلەمانتارەوە بەمەبەستى واژۆ کۆکردنەوە بۆ کەمکردنەوەى نرخى دۆلار بۆ 130 هەزار دینارى عێراقى.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، داواکارییەکە ئاڕاستەى لیژنەى دارایى کراوە بۆ ڕاستکردنەوەى نرخەکە بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە ئایا پەرلەمان ئەو دەسەڵاتەى هەیە؟.

 

 وتیشى، بەپێى یاسا لەدەسەڵاتى بانکى ناوەندیدایە و بۆیە چارەنوسى ئەو داواکاریەش ڕەتکردنەوە دەبێت.

 

بەوتەى کۆچەر، داخوازى ئەو پەرلەمانتارانە بۆ کەمکردنەوەى نرخى دۆلار لەئێستادا بۆ بەرزبونەوەى نرخى نەوت دەگەڕێتەوە بەڵام بەرزبونەوەى نرخى نەوتیش تاسەر گەرەنتی کراو نیە.

 

ئەو ئەندامەى لیژنەى دارایى دەشڵێت، هەموو داهاتەکانى بودجەکە بەپێى نرخى ئێستا دیاریکراوە لەبەر ئەوەى پشتیان بەداهاتى نەوت بەدۆلار بەستووە و ئەوەش ناکرێت لەئێستادا هەموار بکرێتەوە.

 

هاوکات شیروان میرزا ئەندامى هەمان لیژنە بەڕۆژنامەى مەداى عێراقى ڕاگەیاندووە، ئەو داواکارییەى کە لەلایەن ژمارەیەک پەرلەمانتارە جیاوازەکانەوە بۆ کەمکردنەوەى نرخى دۆلار پێشکەش کراوە پابەندبوون و هێزى یاسایى نیە.

 

میزرا ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، یاسا پشتى بەستووە بەدیاریکردنى نرخەکە لەلایەن بانکى ناوەندییەوە کە لەپسپۆڕى ئەودایە و دەسەڵاتى جێبەجێکار و یاسادانان ناتوانن دەستوەردانى تێدا بکەن.