گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

لێدوانى بەرپرسێکى وەزارەتی پەروەردە لەبارەى پشوى ناوەندەکانى خوێندن

2021.03.08 - 15:01
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانى بەرپرسێکى وەزارەتی پەروەردە لەبارەى پشوى ناوەندەکانى خوێندن

ناس کورد-

بریکاری وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان باس لە پشووەکانی مانگی ئازار دەکات و رایگەیاند "بەپێی بەدواداچوونەکانمان لە وەزارەتی پەروەردە کۆرۆنا لە قوتابخانەکان نەگەیشتووەتەوە حاڵەتی مەترسیدار و بڕیاری کۆتایش لەبارەی بەردەوامی پرۆسەی خوێندن لەلایەن وەزارەتی تەندروستی و لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا دەدرێت".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

د.سەیوان عەلی بریکاری وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان (8ی ئازاری 2021) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، تاوەکو ئێستا ئەوەی لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە قسەی لەبارەوە کراوە بۆ پشووەکانی مانگی 3 تەنها سێ ڕۆژ بۆ نەورۆز دیاریکراوە کە لە 21ی 3ەوە پشووەکە دەستپێدەکات و ڕۆژی 24ی مانگ دەست بە پرۆسەی خوێندن دەکرێتەوە، جگە لەوەش هیچ پشووەیەکی دیکە لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە قسەی لەبارەوە نەکراوە.

 

سەبارەت بە بەردەوامی پرۆسەی خوێندن لە قوتابخانەکان کە پێشتر باس لەوەکرا 10ی ئازار لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبونەوەی کۆرۆنا کۆدەبێتەوە و هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی تەندروستی دەکات، بریکارەکەی وەزارەتی پەروەردە وتی "بڕیاری بەردەوامی پرۆسەی خوێندن لەلایەن وەزارەتی تەندروستی و لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبونەوەی کۆرۆنا دەدرێت و ئەوان بەپێی ڕاپۆرتەکانی خۆیان هەڵسەنگاندن بۆ دۆخەکە دەکەن، بەڵام ئەوەی ئێمە بەدواداچوونمان بۆ کردووە تاوەکو ئێستا مەترسی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە قوتابخانەکان نەگەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار".

 

لەسەر ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی بەرایی پۆلی 12ی ئامادەیی بۆ خوێندکارانی دەرەکی کە بڕیار بوو ڕۆژی 6ی ئازار ئەنجامبدرێت و بەهۆی هاتنی پاپا فرانسیس دواکەوت، وتی "تاقیکردنەوەی بەرایی ئەمڕۆ دەستی پێکردووە و پەیوەندیمان لەگەڵ پەروەردەی سەرجەم پارێزگاکان هەبووە و هیچ گرفتێک نییە لەبەردەم تاقیکردنەوەکان".