گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

نێچیرڤان بارزانى وەڵامى دەستپێشخەرییەکەى کازمى دایەوە

2021.03.08 - 13:58
App store icon Play store icon Play store icon
نێچیرڤان بارزانى وەڵامى دەستپێشخەرییەکەى کازمى دایەوە

ناس کورد- 

سەرۆکى هەرێمى کوردستان وەڵامى دەستپێشخەرییەکەى سەرۆکوەزیرانى عێراقى دایەوە بۆ ئەنجامدانى گفتوگۆى نیشتیمانى لایەنەکان و ئامادەیى هەرێمى لەو بارەیەوە راگەیاند. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان (8ى ئازارى 2021) لەمیانەى بڵاوکردنەوەى تویتێکدا کە "ناس کورد" بینیوویەتى رایگەیاند : پشتیوانی له‌‌ بانگه‌وازی سه‌رۆک وه‌زیران به‌ڕێز کازمی ده‌که‌م بۆ گفتوگۆی نیشتمانیی نێوان لایه‌نه‌ ناکۆکه‌کانی عێراق و گفتوگۆیه‌کی نیشتمانیی ڕاسته‌قینه‌ی قووڵ بۆ ڕێککه‌وتنی یه‌کجاری و چاره‌سه‌رکردنی ڕیشه‌ییی کێشه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی فیدراڵی به‌پێی ده‌ستوور.

مستەفا کازمى، سەرۆکوەزیرانى عێراق (8ى ئازارى 2021) لەمیانەى وتارێکى ڤیدیۆیدا کە "ناس کورد" بینیوویەتى دەستپێشخەرییەکى بۆ گفتوگۆى راستەقینەى سەرجەم هێز و لایەنە سیاسیەکانى عێراق راگەیاند و لەبارەى هەرێمى کوردستانیشەوە داواى ئەنجامدانى گفتوگۆیەکى نیشتیمانى و راستەقینە کرد بۆ ڕێککەوتنى کۆتایى لەبارەى پەیوەندییەکانى نێوان حکومەتى ناوەند و هەرێمى کوردستان و چارەسەرکردنى ریشەییانەى کێشەکان.