گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ڕاگەیەنراوێک لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمەوە لەبارەى هاتنى گەشتیاران

2021.03.08 - 13:31
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاگەیەنراوێک لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمەوە لەبارەى هاتنى گەشتیاران

ناس کورد-

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی لەبارەی هاتنی گەشتیارانی بیانی دەروازە سنورییەکان ئاگادار دەکاتەوە بەوەی ڕێگەیان پێبدرێت و جەخت لەوەشدەکاتەوە، هاووڵاتیانی عێراقی و بیانی پشکنینی کۆرۆنا بکەن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان (8ى ئازارى 2021) لە ڕاگەیەنراویکدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوە کرد، پێویستە ڕێگە بەهاتنی گەشتیارانی بیانی بدرێت لەگشت دەروازە سنورییەکانی هەرێمی کوردستانەوە و پێویستە هاوڵاتی عێراقی و كەسانی بیانی پشكنینی كۆرۆنا ئەنجام بدەن 72 كاتژمێر بەر لە گەشتكردنیان بۆ هەرێمی كوردستان بەپێی ڕێنماییەكانی وەزارەتی تەندروستی و پێویستە دەرئەنجامی پشكنینيان ''نێگەتیڤ'' بێت. 

 

باسی لەوەشکردووە، پێویستە هاووڵاتی عێراقی و کەسانی بیانی خۆیان کەرەنتین بکەن بۆ ئەو ماوەیەی وەزارەتی تەندروستی دیاری دەکات.

 

لە ڕاگەیەنراوەکەی وەزارەتی ناوخۆ جەخت لەوەشکراوەتەوە، ئەم بەیانە لە ڕێککەوتی (8ی ئازاری 2021)ەوە جێبەجێ دەکرێت و لەڕۆژنامەی وەقائعی کوردستان بڵاودەکرێتەوە.