گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

مستەفا کازمى دەستپێشخەرییەکى نوێى بەرامبەر بە هەرێمى کوردستان راگەیاند

2021.03.08 - 12:04
App store icon Play store icon Play store icon
مستەفا کازمى دەستپێشخەرییەکى نوێى بەرامبەر بە هەرێمى کوردستان راگەیاند

ناس کورد-

سەرۆکوەزیرانى عێراق دەستپیشخەرییەکى راگەیاند و داواى دیالۆگى نیشتیمانى و گفتوگۆ و دانوستانى نێوان لایەنەکان کرد.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مستەفا کازمى، سەرۆکوەزیرانى عێراق (8ى ئازارى 2021) لەمیانەى وتارێکى ڤیدیۆیدا کە "ناس کورد" بینیوویەتى دەستپێشخەرییەکى بۆ گفتوگۆى راستەقینەى سەرجەم هێز و لایەنە سیاسیەکانى عێراق راگەیاند و لەبارەى هەرێمى کوردستانیشەوە داواى ئەنجامدانى گفتوگۆیەکى نیشتیمانى و راستەقینە کرد بۆ ڕێککەوتنى کۆتایى لەبارەى پەیوەندییەکانى نێوان حکومەتى ناوەند و هەرێمى کوردستان و چارەسەرکردنى ریشەییانەى کێشەکان.