گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

داوایەک لە حەسەن کەعبییەوە لەبارەى ئاسایکردنەوەى دۆخى شنگال

2021.03.08 - 09:16
App store icon Play store icon Play store icon
داوایەک لە حەسەن کەعبییەوە لەبارەى ئاسایکردنەوەى دۆخى شنگال

ناس کورد-

جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق داواى ئاسایکردنەوەى دۆخى شنگال و دورخستنەوەى لە ناکۆکییە سیاسیەکان کرد.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حەسەن کەعبى، جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق (7ى ئازارى 2021) لەمیانەى پێشوازیکردنى لە شاندێکى ئێزدى قەزاى شنگال بەپێویستیزانى دۆخى شنگال ئاسایى بکرێتەوە و ئاوەدان بکرێتەوە.

 

هاوکات داواى کرد ئەو قەزایە لە ناکۆکییە سیاسیەکان دووربخرێتەوە و فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکانى عێراق راستەوخۆ سەرپەرشتى دۆخى ئەمنى قەزاکە بکات.