گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

لە پاشەکشەی ئابوری و بازرگانی و کشتوکاڵ لە سلێمانی هۆشدارى دەدرێت

2021.03.08 - 08:46
App store icon Play store icon Play store icon
لە پاشەکشەی ئابوری و بازرگانی و کشتوکاڵ لە سلێمانی هۆشدارى دەدرێت

ناس کورد-

سەرۆکی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی مەترسییەکانى پاشەکشەی کەرتی پیشەسازی و کشتوکاڵی و بازرگانی لە سنوری پارێزگای سلێمانی، دەخاتەڕوو.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سیروان محەمەد، سەرۆکی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی (8ى ئازارى 2021) لەمیانەى پێشکەشکردنى وتەیەکدا بۆ بازرگان و خاوەن کارەکان لەدیدارى فێستیڤاڵى بەهاردا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە رایگەیاند" لەئێستادا بەشێوەیەکی بەرچاو کارە بازرگانی و پیشەسازی و ئابوریەکان راوەستاوە، هەمو گلەیی و نارەزایەتیەکانمان گەیاندۆتە لایەنە پەیوەندیدارەکان ئاگادارمان کردونەتەوە لەوەی کەرتی بازرگانی و پیشەسازی و کشتوکاڵی بەرەو دواوە دەگەرێتەوە ئەگەر پشتیوانی تەواوی کەرتەکان نەکرێت".

 

راشیگەیاند "ئٔەو شارە پیشەسازیانەی کەدانراون بۆ شاری سلێمانی هیچیان نەخراونەتە بواری جێبەجێکردنەوە، نە لەلایەن حکومەتەوە نە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی وەبەرهێنانەوە کەدەبوو چەندین ناوچەی پیشەسازی هەبوایە لەناو شاری سلێمانی تا بە ئازادانە بمانتوانیایە کارگە دابمەزرێنین ئەمەش دەبوە دەرفەتێکی گەورە بۆ هەلی کار و بەرهەمی ناوخۆیی".

 

ئاماژەی بەوەشدا تێپەراندنی یاسای ژمارە یانزە لەلایەن پەرلەمانەوە کە پشتگیری لە بەرهەمی ناوخۆی دەکات زۆر گرنگە کەچەندین جار داوامانکردووە، بەڵام حکومەت و پەرلەمان  تائێستا وەڵامی نەداوینەتەوە.

 

سەرۆکی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی نیگەرانە لە بەشدارینەکردنی کەرتی تایبەت لەکاتی کۆبونەوەکانی نێوان وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم و بەغداد و وتیشى "ئەو شاندەی حکومەتی بەغداد لە سەر ئاستی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی سەردانی هەرێمیانکرد و کۆبونەوە، وە پاشان گەرانەوەی شاندی هەرێم بۆ بەغداد لە سەر ئاستی وەزارەتی بازرگانی نوێنەری کەرتی تایبەت بەشداری پێنەکراوە کەدەبوایە پرس و راوێژ بکرایە و بەشداربویایە".

 

ڕونیشیکردەوە "زۆرێک لە کۆمپانیاکان و وەبەرهێنەکانمان دەچنە دەرەوەی هەرێم کار دەکان چونکە وڵاتانی دراوسێ فەرشی سور بۆ وەبەرهێنەکانیان دادەخەن، ئێمە فەرشی سورمان ناوێت تەنها چارەسەری کێشە و گرفتەکانمان دەوێت بۆ ئەوەی بتوانین هەموان پێکەوە بەرهەمی ناوخۆ و دەرفەتی کارکردن زۆر بکەین".