گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

زانیارى نوێ لەبارەى تێپەڕاندنى یاساى دادگاى فیدراڵى لە پەرلەمان ئاشکرادەکرێت

2021.03.08 - 08:29
App store icon Play store icon Play store icon
زانیارى نوێ لەبارەى تێپەڕاندنى یاساى دادگاى فیدراڵى لە پەرلەمان ئاشکرادەکرێت

ناس کورد- 

ليژنەى یاسایى پەرلەمانى عێراق ئاشکرایکرد، ژمارەیەک ماددەى یاساى دادگاى فیدراڵى دەنگیان لەسەر دراوە و ئەگەرێکى زۆر هەیە ئەو یاسایە کە ماوەى 17 ساڵ پەکخراوە تێپەڕێنرێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حەسەن فەدحم، ئەندامى لیژنەى یاسایى پەرلەمانى عێراق (8ى ئازارى 2021) لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسى هەواڵى فەرمى کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە ئاماژەى بەوەداوە، بە نزیکەیى دەنگ لەسەر زۆرینەى ماددەکانى یاساى دادگاى فیدراڵى دراوە، ئەوەشى ماوەتەوە تەنها 6 ماددەیە.

 

ڕونیشیکردەوە، لە دوو رۆژى رابردوودا دوو کۆبونەوەیان بە سەرۆکایەتى محەمەد حەلبوسى سەرۆکى پەرلەمان و حەسەن کەعبى جێگرى یەکەمى سەرۆکى پەرلەمان کردوە و سەرۆکى کوتلە سایسیەکان و لیژنەى یاسایى تیایدا ئامادە بوون، لەو دوو کۆبوونەوەیەدا بڕیاریانداوە 4 ماددە بە تەواوەتى تێپەڕێنن.

 

ئەندامەکەى لیژنەى دارایى هێماى بۆ ئەوەشکرد، ئەوەى ماوەتەوە 2 ماددەیە تەنها و لە یەک دوو ڕۆژى داهاتوودا یەکلایى دەکرێتەوە، لە دانیشتنى ڕۆژى دووشەممە چوار ماددەکەى تر دەخرێتە دەنگدانەوە و ئەگەر دەنگى لەسەر درا ئەوا سەرجەم مادە پەسەندکراوەکان دەبن بە 22 مادە.