گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

 وادەیەک بۆ یەکلاکردنەوەى..ئاڵا تاڵەبانى دوا زانیاریی لەسەر بودجە و پشکى هەرێم دەخاتەڕوو

2021.03.07 - 23:41
App store icon Play store icon Play store icon
 وادەیەک بۆ یەکلاکردنەوەى..ئاڵا تاڵەبانى دوا زانیاریی لەسەر بودجە و پشکى هەرێم دەخاتەڕوو

ناس کورد-

 

سەرۆکى فراکسیۆنى یەکێتى لە پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، قسەیان لەگەڵ سەرۆکایەتى پەرلەمان کردووە کە لە دانیشتنەکانى ئەم هەفتەیەدا پڕۆژەى بودجە یەکلایی بکرێتەوە، جەختیشدەکاتەوە هێشتا فراکسیۆنە شیعییەکان جێگرەوەیان بۆ دەقى حکومى تایبەت بە پشکى هەرێم پێشکەشنەکردووە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاڵا تاڵەبانى ئەمڕۆ یەکشەممە لەلێدوانێکیدا بۆ میدیاى فەرمى حزبەکەى کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە وتى "دەقى حکومى ناو پڕۆژەکە تایبەت بە هەرێم هەردوو حکومەت و فراکسیۆنە کوردییەکان پێى رازین، ئەگەر لایەنەکانى تر بەتایبەتى شیعە پێی ناڕازین پێویستە دەقێکى جێگرەوەمان پێشکەش بکەن کە تا ئێستا پێشکەشیان نەکردووە".

 

وتیشى "54 پەرلەمانتارى شیعە بۆچونێکیان هەیە، فراکسیۆنەکانى فەتح و سائیرون هەریەکە و لەلاى خۆى، سەرۆکى لیژنەى دارایی بۆچونێکى هەیە، بەڵام هێشتا بەفەرمى نەبوەتە بەدیل کە بخرێتە ناو پڕۆژەکە تا بڵێین لەگەَڵیداین یان نا، وە ئایا بە دوو بۆچوونەوە دەچینە ناو دەنگدان یاخود نا".

 

جەختیشیکردەوە، ئەوەى تا ئێستا جێگەى نیگەرانییە، ئەوەیە لایەنە شیعییەکان ناڕازین لەسەر دەقە حکومییەکە، بەڵام هێشتا هیچ دەقێکى جێگرەوەیان پێشکەش نەکردووە.

 

تا ئێستا دیارنییە کەى پەرلەمان پڕۆژەى بودجە دەخاتە دەنگدانەوە، لەکاتێکدا هەفتەى رابردوو سەرۆکایەتى پەرلەمان و کوتلە سیاسییەکان ڕێککەوتن لەسەر پێدانى دوا مۆڵەت بە لایەنە ناکۆکەکان لەسەر پڕۆژەى بودجە، ئەگەرنا بە زۆرینە تێدەپەڕێنرێت.    

 

ئەحمەد سەفار بڕیاردەرى لیژنەکە ئەمڕۆ یەکشەممە لەلێدوانێکیدا بۆ ئاژانسى فەرمى عێراق کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە ئاماژەى بەوەکردووە، دەنگدان بە بودجە چوار رێگرى لەبەردەمدایە، یەکەمیان پەیوەستە بە نەبوونى تەوافوقى سیاسی، دوەمیش پشکى پارێزگاکانە.  

  

وتیشى رێگرى سێیەم پەیوەستە بە پلە وەزیفییەکان، چوارەمیش پەیوەستە بە پشکى هەرێمى کوردستانەوە.  

  

ئەحمەد سەفار باسى لەوەشکرد، ئەو دەنگۆیانەى باس لەوەدەکەن لە پڕۆژەکەدا ماددەى پەیوەست بە سەپاندنى باج لەسەر موچە دانراوە ناڕاستە و لیژنەى دارایی ئەو ماددەیەى لابردووە.