گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

هەواڵگرى عێراق دەستگیرکردنى سەربڕەکەى داعشى راگەیاند

2021.03.07 - 23:37
App store icon Play store icon Play store icon
هەواڵگرى عێراق دەستگیرکردنى سەربڕەکەى داعشى راگەیاند

ناس کورد-

دەزگاى هەواڵگرى عێراقى بڵاویکردەوە، "عاشور زەباح" کە بە سەربڕەکەى ڕێکخراوى داعش ناسراوە لە شارى بەغدا دەستگیر کراوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەزگاکە (یەکشەممە، 7ى ئازارى 2021) لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردوەتەوە، ئەفسەرەکانى دەزگاکە توانیویانە "عاشور نەعیمى" ناسراو "عاشور زەباح" بەرپرسى شانەى لە سێدارەدانەکانى ڕێکخراوى داعش دەستگیر بکەن.

 

ڕونیشکراوەتەوە، زەباح بەرپرسى شانەى لەسێدارەدانى بەناو ولایەتى فەلوجە و فیرقەى یەرموک بووە و لە چەندین تاوانى تیرۆرستى دژى مەدەنییەکان و هێزە ئەمنیەکان تێوەگلاوە.

 

هەواڵگرى عێراقى جەختیلەوەشکردوەتەوە، ناوبراو یەکێک بوو لە ئامانجە زۆر گرنگەکان و توانراوە لە پرۆسەیەکى وردى هەواڵگریدا لە ناوچەى دۆرەى بەغدا دەستگیر بکرێت.