گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

هەڵوێستى کونسوڵخانەى ئەمەریکا لە هەولێر لەبارەى سەردانەکەى پاپا بۆ هەرێمى کوردستان

2021.03.07 - 23:07
App store icon Play store icon Play store icon
هەڵوێستى کونسوڵخانەى ئەمەریکا لە هەولێر لەبارەى سەردانەکەى پاپا بۆ هەرێمى کوردستان

ناس کورد-

کونسوڵخانەى ئەمەریکا لە هەولێر پەیامێکى لەبارەى سەردانەکەى پاپا فرەنسیس بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەدا سەردانەکە هەنگاوێکە بەئاراستەى برەودان بە پێکەوەژیانى ئاشتییانە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کونسوڵخانەى ئەمەریکا لە هەولێر (7ى ئازارى 2021) لە پەیامێکدا کە لە پەیجى فەرمى کونسوڵخانەکە بڵاوکراوەتەوە و "ناس کورد" بینیویەتى خۆشحاڵى خۆیان بۆ گەشتەکەى پاپا بۆ هەرێمى کوردستان دەربڕیوە و ئاماژە بەوە کراوە: ئەم سەردانە مێژووییەی پاپا هەنگاوێکی ترە بە ئاڕاستەی برەودان بە پێکەوەژیانی ئاشتیانەی نێوان خاوەن بیروباوەڕە جیاوازەکان. ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەردەوام دەبێت لەسەر پشتیوانیکردنی پێکەوەژیانی ئاشتیانە و لەخۆگرتنی سەرجەم ئایینەکان و قبوڵکردنی هەموو بیروباوەڕە جیاوازەکان لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان و عێراق و تەواوی جیهان.

 

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ (یەکشەممە 7ی ئاداری 2021) پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان گەیشتە هەولێر و لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەتەوە پێشوازی لێکرا و دواتر بە ئامادەبوونی نوێنەرانی حکومەت دیدارێکی لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەنجامدا.  

 

لە دیدارەکەدا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردسیان بە پاپا فرانسیسی ڕاگەیاند، "هاتنی قەداسەتی پاپا فرانسیس بۆ هەرێمی کوردستان جێگای شانازییە و بە هەموو پێکهاتەکانی کوردستانەوە شانازی پێوە دەکەین."  

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئێمە لە هەرێمی کوردستان بڕوای تەواومان بە ئازادی و فرەئایینی هەیە، لێبوردەیی و پێکەوەژیان و یەکتر قبوڵکردن لەناو پێکهاتەکان ناسنامەی ئێمە کوردستانیانە."  

 

ئەمە یەکەمین سەردانی پاپای ڤاتیکانە بۆ هەرێمی کوردستان و لەدوای ئەو دیدارەش، پاپا فرانسیس چاوی بە مەسعود بارزانی، سەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستان کەوت و لەگەڵیدا کۆبووەوە.