ناس کورد-
بەڕێوەبەرى یەکێک لە کۆمپانیاکانى بەبازاڕکردن لە ئوردن بە پێدانى خشڵ و زێڕ پاداشتى کارمەندەکانى کرد، دواى ئەوەى ساڵى رابردوو ئایفۆنى بەسەردا دابەشکردن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەحمەد ئەبو سنینە کە بەڕێوەبەرى یەکێک لە کۆمپانیاکانى بە بازاڕکردن لە ئوردن لە لاپەڕەى خۆى لە فەیسبوک کە "ناس کورد" بینیویەتى ئاماژەى بەوەکردووە، ژمارەیەک خشڵى پێشکەشى کارمەندەکانى کردووە کە بە "جوانترین کارمەند لەجیهان و راستگۆ و ئەمانەت پارێز" وەسفى کردوون.
ئەبو سنینە لە گرتەیەکى ڤیدیۆییدا داوا لەسەرجەم خاوەنکار و بەڕێوەبەرەکان دەکات پاداشت بدەنە فەرمانبەرەکانیان وەک پێزانینێک بەرانبەر کارەکانیان.
ساڵى رابردوو ئەو بەڕێوەبەرە مۆبایلى ئایفۆنى پێشکەشى فەرمانبەرەکانى کرد، ئەوەش کاردانەوەى زۆرى لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لێکەوتەوە.