گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

پاپا گەیشتە یاریگاى فرەنسۆ هەریرى و ئامادەکارى بۆ ئەنجامدانى نوێژێکى گەورە دەکرێت  

2021.03.07 - 16:28
App store icon Play store icon Play store icon
پاپا گەیشتە یاریگاى فرەنسۆ هەریرى و ئامادەکارى بۆ ئەنجامدانى نوێژێکى گەورە دەکرێت  

ناس کورد-

پاپا فرەنسیس، رابەرى کاسۆلیکەکانى جیهان گەیشتە یاریگاى فرەنسۆ هەریرى لەشارى هەولێر و لەلایەن ژمارەیەکى زۆر لە کریستیانانى هەرێمى کوردستان پێشوازى لێکرا.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەمێک لەمەوبەر رابەرى کاسۆلیکەکانى جیهان گەیشتە یاریگاى فرەنسۆ هەریرى لەشارى هەولێر و لە ئێستادا ئامادەکارى بۆ ئەنجامدانى نوێژێکى گەورە دەکرێت.

 

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ (یەکشەممە 7ی ئاداری 2021) پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان گەیشتە هەولێر و لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەتەوە پێشوازی لێکرا و دواتر بە ئامادەبوونی نوێنەرانی حکومەت دیدارێکی لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەنجامدا. 

 

لە دیدارەکەدا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردسیان بە پاپا فرانسیسی ڕاگەیاند، "هاتنی قەداسەتی پاپا فرانسیس بۆ هەرێمی کوردستان جێگای شانازییە و بە هەموو پێکهاتەکانی کوردستانەوە شانازی پێوە دەکەین." 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئێمە لە هەرێمی کوردستان بڕوای تەواومان بە ئازادی و فرەئایینی هەیە، لێبوردەیی و پێکەوەژیان و یەکتر قبوڵکردن لەناو پێکهاتەکان ناسنامەی ئێمە کوردستانیانە." 

 

ئەمە یەکەمین سەردانی پاپای ڤاتیکانە بۆ هەرێمی کوردستان و لەدوای ئەو دیدارەش، پاپا فرانسیس چاوی بە مەسعود بارزانی، سەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستان کەوت و لەگەڵیدا کۆبووەوە.