گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حاڵەتێکى دەگمەن

بەرپرسێکى باڵا کە برای پەرلەمانتارێکیشە لە شارى بەسرە خۆى کوشت

2021.03.07 - 15:28
App store icon Play store icon Play store icon
بەرپرسێکى باڵا کە برای پەرلەمانتارێکیشە لە شارى بەسرە خۆى کوشت

ناس کورد-

بەرپرسێکى ئیدارى لە ماڵى خوشکە پەرلەمانتارەکەى لە شارى بەسرە کۆتایى بەژیانى خۆى هێنا، بەوتەى سەرچاوەیەکیش، کێشەى خێزانى بووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوەیەکى ئەمنى لە شارى بەسڕەوە "ناس کوردى" ڕاگەیاند، دوا نیوەڕۆى ئەمڕۆ یەکشەممە (7ی ئازاری 2021) قوسەى موسلیم، بەڕێوەبەرى بەڕێوەبەرایەتى دەزگاى شەهیدانى شارى بەسرە بە وایەرى کارەباى لە ژوورێکى ماڵى خوشکەکەى کە پەرلەمانتارە بەناو سەفا موسلیم خۆى کوشتووە.

 

سەرچاوەکەى "ناس کورد" ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، لەئێستادا هێزە ئەمنییە پەیوەندیدارەکان سەرقاڵى لێکۆڵینەوەن لەو ڕوداوە و تەرمى ناوبراویش گەیەنراوەتە پزیشکى دادوەرى شارەکە.

 

دەزگا پەیوەندیدارەکانیش تا ئێستا هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان لەسەر هۆکارى ڕووداوەکە ئاشکرا نەکردووەتەوە، بەڵام سەرچاوەکەى "ناس کورد" ئەوەشى درکاند، باس لە دووچاربوونى ئەو کەسە بەنەخۆشى دەروونى دەکرێت بەهۆى کیشەى خێزانیەوە.

 

خۆکوشتنى بەرپرسان لەعێراق و هەرێمى کوردستاندا حاڵەتێکى زۆر دەگمەنە و لە ئامارى فەرمى ساڵانەى دەزگا پەیوەندیدارەکاندا لەساڵانى ڕابردودا هیچ داتایەک لەسەر ئەوە نەخراونەتە ڕوو.