گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری بخوێنەوە

پلانی کوشتنی خەسووەکەى دانا بۆئەوەى منداڵەکانی بهێنێتەوە لای خۆی

2021.03.07 - 14:40
App store icon Play store icon Play store icon
پلانی کوشتنی خەسووەکەى دانا بۆئەوەى منداڵەکانی بهێنێتەوە لای خۆی

ناس کورد-

ڕۆژنامەیەکى بەریتانى بڵاویکردەوە، ژنێکى ئەمەریکى بۆ وەرگرتنەوەى مناڵەکانى لە هاوسەرى پێشووى هەوڵى کوشتنى خەسووەکەى دەدات بە هەزار و 500 دۆلار.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەى دەیلى مەیلى بەریتانى لە ڕاپۆرتێکیدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە (7ى ئازاری 2021) ئەوەى ئاشکرا کردووە، ژنێک بەناوى لى ئان بۆمانى تەمەن 43 ساڵ کە نوسینگەى کڕین و فرۆشتنى خانوبەرى هەبووە هەستاوە لەڕێگەى ژنێکەوە پلانێکى بۆ کوشتنى خەسووەکەى داناوە.

 

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، ئەو ژنە لەبەرامبەر کوشتنى خەسووەکەیدا هەزار و 500 دۆلارى بۆ تەرخانکردووە و کە پڕۆسەکە بەشێوەیەک بەڕێوەببرێت وەکو مردنێکى ئاسایى سەیر بکرێت.

 

بەپێى ڕۆژنامەکە، هۆکارى دانانى پلانى کوشتنى ئەو خەسووە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە ساڵى 2018 بومان لە هاوسەرەکەى جیا دەبێتەوە و لەو کاتەوە هەوڵیداوە مناڵەکانیشى لەگەڵ خۆێدا ببات، بەڵام پیاوەکەى ڕازى نەبووە بۆیە خەسووەکەى ئەرکى بەخێوکردنى مناڵەکانى گرتووەتە ئەستۆى.

 

ڕۆژنامەکە دەشڵێت، بۆمان پلانى کوشتنى خەستووەکەى لە شارى سانت لویس داناوە کە دەکەوێتە ویلایەتى میسۆرییەوە، بەپێى وتەى ئەو کەسەى ویستوویەتى کارەکەى بۆ ئەنجام بدات کە دواتر بووەتە شایەتحاڵ لەدژى لەدادگا چەندین جار ویستوویەتى لەو هەوڵەى پەشیمانى بکاتەوە.

 

هەر بەپێى ڕۆژنامەکە، شایەتحاڵەکە لە بۆمانى پرسیووە کە ئایا جیدییە لەکارەکەى، بۆمان وتوویەتى دەزانێت ئەوە هەڵەیەکە بەپێى مەسیحیەت بەڵام دواتر دەچێتە کڵێساو داواى لێخۆشبوون دەکات.


ئەو ڕۆژنامەیە بەریتانیە باسى لەوەش کردووە، سەرەتا ئەو ژنە ویستوویەتى مناڵەکانى قایل بکات ماڵى هاوسەرى پێشووى و خەسووەکەى بەجێبهێڵن بەڵام ئەوان ڕازى نەبوون دواتر نامەیەکى بۆ ناردون و پێوتوون کە داپیرەتان دەمرێت.

 

بەپێى بەدواداچوونەکانى ئەو ڕۆژنامەیە، دواتر مناڵەکان باوکیان لە نامەکە ئاگاداردەکەنەوە ئەویش پێى ووتون ئەوە مەبەستى ئەوەیە کە چووەتە تەمەنەوە دەمرێت، دواى ئاشکراکردنى پلانەکەشى بەتۆمەتى هەوڵدان بۆ کوشتن ئەو ژنە دەستگیر دەکرێت و لەمافى بەخێوکردنى مناڵەکانیشى بەیەکجارى بێ بەرى دەکرێت.