گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشوهەوا

شەپۆلێکی سارد و باراناوی ڕوو لە هەرێم دەکات

2021.03.07 - 13:48
App store icon Play store icon Play store icon
شەپۆلێکی سارد و باراناوی ڕوو لە هەرێم دەکات

ناس کورد-

بەپێی پێشبینییە کەشناسییەکان، لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا بارستە هەوایەکی ساردی جەمسەریی و شەپۆلێکی بارانبارين ڕوو لە ناوچەکانی هەرێم و هەندێک ناوچەی ناوەڕاستی عێراق دەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاراس جەبار، کەشناسی شارەزار لە هەرێمی کوردستان لە پەیجی فەیسبوکی خۆی کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (7ی ئازاری 2021) دەڵێت، "لە ڕۆژی پێنجشەمەی کۆتای ئەم ھەفتەیە لە ئەنجامی داغڵبوونی کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆیەکی جەمسەری لەژێر کاریگەری سەرچاوەی دەریای سپی ناوەراستدا خێرای بای باشوری خۆرئاوا لە ناوچەکانی سنوری گەرمیان، کەرکوک و بەرادەیەکی کەمتریش لە ناوچەکانی سلێمانی ڕوو لە چالاکبوون ئەکاتەوە بەخێرای 25 تا 50 کیلۆمەتر زیاتر لە کاتژمێرێکدا."

 

دەشڵێت، "لە ڕۆژی ھەینیدا کاریگەری ئەم ئاڕاستە بایە کۆتای پێدێت و ئاڕاستە بایەکی دیکەی سارد چالاک ئەبێتەوە لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکانەوە بە ئاڕاستەی ناوچەکانی سلێمانی، ڕاپەرین، گەرمیان کاریگەری ئەبێت بەتایبەت لەناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی پێشبینی ئەکرێت خێرای با کە لەھەندێک ناوچەدا بگاتە سەروو 55 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، لەگەڵ کاریگەری ئەم نزمە پاڵەپەستۆیەدا ھەر لە ڕۆژی ھەینی پێشبینی بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان دەکرێتەوە و پلەکانی گەرما بەرادەیەکی بەرچاو نزم دەبنەوە لە زۆربەی ناوچەکاندا.

 

هاوکات واسیق سەلامی، کەشناسی دیاری عێراقی (7ی ئازاری 2021) لە بابەتێکیدا لە هەژماری خۆی لە فەیسبوک کە "ناس کورد" بینوویەتی ئاماژەی بەوەکردووە، "کەشوهەوایەکی ناجێگیرلەنێوان با و خۆڵ و باراندا باڵ بەسەر ناوچە جیاجیاکانی عێراقدا دەکێشێت، ئەوەش بەهۆی هاتنی نزمە پاڵەپەستۆیەکەوە لە باشوری مەغریب، کە ئەمڕۆ کاریگەرییەکەی دەست دەکات بە دەرکەوتن و بە درێژای کەناراوەکانی باکوری ئەفریقا دەجوڵێتەوە، ڕۆژی چوارشەممە دەگاتە دەریای سپی ناوەڕاست".

 

سەلامی ئاماژەی بەوەشکردووە، "پێشبینی دەکرێت نزمە پاڵەپەستۆکە لە ڕۆژی پێنجشەممە و هەینی بەهێزتربێت، لە ئەنجامی پەڕینەوەی بارستەیەکی ساردی جەمسەری کە دەبێتە هۆی خۆڵبارین و باران و بای چالاکی بەربڵاو لە سەرانسەری وڵاتدا."