گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

موچە

مستەفا چاوڕەش لەبارەی موچەی پێشمەرگەوە ڕوونکردنەوە دەدات

2021.03.07 - 12:00
App store icon Play store icon Play store icon
مستەفا چاوڕەش لەبارەی موچەی پێشمەرگەوە ڕوونکردنەوە دەدات

ناس کورد-

فەرماندەی یەکەکانی 70ی سەربە وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم ڕایگەیاند، خەڵکی هەرێمی کوردستان پێویستیان بە خزمەتکردنە و بە شەڕەدەنوکی فەیسبوک ژیانیان باش ناکرێت، دەشڵێت، زیادکردنی موچەی سەرجەم هێزەکانی پێشمەرگە لە دەسەڵاتی حکومەت دایە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە 30-هەمین ساڵرۆژی ڕاپەڕینی خەڵکی سلێمانیدا و لەمیانەی بەشداریکردنی لە مەراسیمێکدا لە ئەمنەسورەکە، مستەفا چاوڕەش، فەرماندەی یەکەکانی 70ی سەربە وەزارەتی پێشمەرگە لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەنوسان وتی، "دەزانم لەدوای 30 ساڵ لە ڕاپەڕین، خەڵک گلەیی هەیە و بارودۆخی ژیانیان سەختە و موچەیان کەمە، خزمەتکردنی هاووڵاتیان ئەرکی حکومەتە خزمەتی هاووڵاتیان بکات."

 

مستەفا چاوڕەش ئاماژەی بەوەشکرد، " پێویستە هەمووان بە گیانی تەبایی و یەکڕیزی هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکان بدەین، بە شەڕەدەنوکی فەیسبوک چارەسەری کێشەی خەڵک ناکرێت."

 

دەربارەی موچەی یەکەکانی 70، چاوڕەش باسی لەوەکرد، "پێشمەرگە کەمترین موچەی هەیە، دەزانین لە بارودۆخێکی سەختدان، بەڵام ئەوە لای حکومەتی هەرێمە کە چارەسەری بکات، نەک ئێمە، من لە هەموو کەس زیاتر حەزدەکەم، 10 دینار بۆ موچەی پێشمەرگە زیاد بکرێت."