ناس کورد-
ژنێکی بەرازیلی دوای ئەوەی هاوسەری پێشووی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "واتسئەپ" بلۆک دەکات، بۆ ڕۆژی دواتر لەسەردەستی بەشێوەیەکی دەڕاندانە دەکوژرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی هەواڵێکی ڕۆژنامەی "زە سەن"ی بەریتانی کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (7ی ئازاری 2021) ئاماژەبەوەکراوە، "دوای ئەوەی ژنێکی بەرازیلی بەناوی میندۆکا هاوسەرە پێشوویەکەی لە ئەپی واتسئەپ بلۆک دەکات، دواتر بۆ ڕۆژی دواتر لەسەر دەستی هاوسەرەکەی بەچەقۆ دەکوژرێت".
ڕۆژنامە بەریتانییەکە ئاماژەی بەوەکردووە، "تاوانەکە لە 19ی شوباتی ڕابردوودا لە شاری ئۆرۆکۆی باکوری ڕۆژهەڵاتی بەرازیل ڕوویداوە کاتێک هاوسەرێک ژنەکەی خۆی بە شێوەیەکی دڕندانە بە چەقۆ لەشوێنی کارەکەی دەکوژێت".
باس لەوەکراوە، "هاوسەرەکەی میندۆکا کە ناوی "ئەدگارسانتۆس"ە تاوانەکەی لە کاتژمێر 6ی بەیانی ئەنجامداوە و نزیکەی 40 خولەک لە چاوەڕوانی مێندۆنکای هاوسەری کردووە لە شوێنی کارەکەی، کامێراکان ساتی هێرشی بکوژەکەیان تۆمارکردووە کە هێرش دەکاتە سەر ژنە گەنجەکەی کاتێک هەوڵیداوە لە دەستی مێردەکەی ڕزگاربێت، بەڵام دواتر مێردەکەی توانیویەتی بیخاتە سەر زەوی ودەست بکات بە لێدانی چەقۆ".
کامێراکان ئەوەشیان دەرخستووە، "دوای ئەوەی ئەدگار چەند چەقۆیەکی لە جەستەی ژنەکەی داوە دواتر ویستویەتی بڕوات، بەڵام جارێکی دیکە گەراوەتەوە وچەند چەقۆیەکی دیکەشی لێداوە".
ڕۆژنامەی بەریتانییەکە ئەوەی خستووەتەڕوو، "لێکۆڵێنەوەکانی پۆلیس ئەوەیان دەرخستووە تاوانەکە دوای ئەوە هاتووە کە میندۆکای تەمەن 32 ساڵ کە لە هەمانکاتیشدا دایکی سێ منداڵیشە هاوسەرەکەی پێشووی لە واتسئەپ بلۆککردووە".