گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مژدەی زانستی

چارەسەرێکی کۆرۆنا دۆزرایەوە کە لە پێنج ڕۆژدا کۆتایی بە پەتاکە دەهێنێت

2021.03.07 - 10:33
App store icon Play store icon Play store icon
چارەسەرێکی کۆرۆنا دۆزرایەوە کە لە پێنج ڕۆژدا کۆتایی بە پەتاکە دەهێنێت

ناس کورد-
توێژینەوەیەکی پزیشکی کاریگەری چارەسەرێکی ئەزموونی بۆسەر ڤایرۆسی کۆرۆنا دەردەخات کە لەلایەن هەردوو کۆمپانیا "مێرک و ڕیجباک"ەوە پەرەی پێدراوە، چارەسەرەکە توانای هەیە کاریگەری پەتاکە کەم بکاتەوە ئەوەش تەنها دوای پێنج ڕۆژ لە بەکارهێنانی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی هەواڵیکی ڕۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ"ی ئەمریکی (7ی ئازاری 2021) کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە، "هەردوو کۆمپانیا دروستکردنی دەرمان لەو وڵاتە "مێرک و ڕیجباک" لە ئێستادا سەرقاڵی پەرەپێدانی چارەسەرێکن بۆ پەتای کۆرۆنا بە ناوی "مۆلنئۆپێراڤیر" کە بریتییە لە حەبێک کە دەتوانرێت لەڕێگەی دەمەوە وەردەگیریت".


ئاماژە بەوەکراوە، "تاقیکردنەوەکان ئەوەیان دەرخستووە ئەو دەرمانە توانای ئەوەی هەیە چارەسەری ئەو نەخۆشانە بکات کە نیشانەکانی پەتاکەیان تێیدا دەرکەوتووە، ئەوەش تەنها لەماوەی پێنج ڕۆژدا، بۆیە پێشبینی دەکرێت دەرمانەکە بچێتە چوارچێوەی پرۆتۆکۆلی چارەسەرکردنی نەخۆشییەکە و ببێتە یەکەم دژە ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لەڕێگەی دەمەوە وەربگیرێت ولە هەمانکاتدا کارا بێت".


ئەوەشخراوەتەڕوو، "چارەسەرە نوێییەکە بەپێچەوانەی دەرمانەکانی دیکەوە کە پشت بە میکانیزمی هێرشکردنە سەر ڕووکەشی ڤایرۆس دەبەستن، دەرمانە تازەکە ئەو بەشە دەکاتە ئامانج کە یارمەتی دووبارە کۆپیکردنی خودی ڤایرۆسەکە دەدات لە جەستەی مرۆڤدا".


بەگوێرەی ڕۆژنامە ئەمەریکییەکە، ئەو خۆبەخشانەی کە تووشی ڤایرۆسەکە بوون و بەشدارییان لە توێژینەوەکەدا کردووە بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ ڕۆژی دوو جار دەرمانەکەیان وەرگرتووە، دوای ئەنجامدانی پشکنین بۆیان دەرکەوت کە لە نەخۆشییە چاکبوونەتەوە".


وەین هۆڵمان، دامەزرێنەری کۆمپانیای ریجباک، بە ڕۆژنامەکەی وتووە، "ئەنجامی تاقیکردنەوەکان ئەوەیان سەلماندووە کە دەرمانەکە بەشێوەیەکی کارا ڕێگری لە کۆپیکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکات لە لەشدا، بۆیە دەبیێتە یەکەم چارەسەر بە ڤایرۆسەکە کەلەرێگەی دەمەوە وەربگیرێت و کاریگەری هەبێت".


دروستکەرانی چارەسەرە نوێیەکە لە ئێستادا بەچڕی سەرقاڵی ئەوەن بزانن تاچەند ئەو دەرمانە توانای ئەوەی هەیە ڕێگریی بکات لە خەواندنی توشبووانی پەتاکە بۆ نەخۆشخانە یان ڕزگارکردنی توشبووانی پەتاکە لە مردن، بۆیە توێژینەوەکان بەردەوام دەبێت تا کۆتایی مانگی ئازار".


باسلەوەشکراوە، ئەو بژاردانەی کە ئێستا هەن بۆ چارەسەرەکردنی توشبووانی کۆرۆنا سنوردارن، ئەمەریکا لە ئێستادا تەنها دەرمانی ڕێدسڤیڤەر بۆ چارەسەرکردنی ئەو نەخۆشییە بەکاردەهێنێت، بەڵام دەرکەوتووە کە نابێتە هۆکاری کەمکردنەوی هەوکردنەکان، بەڵکۆ تەنها ماوەی مانەوەی نەخۆشەکان لە نەخۆشخانەکاندا کەم دەکاتەوە".