گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حەوت مەتر درێژە

نە نەهەنگە و نە قرش.. بونەوەرێکی نامۆی دەریایی لە وێڵز دەرکەوت

2021.03.07 - 09:24
App store icon Play store icon Play store icon
نە نەهەنگە و نە قرش.. بونەوەرێکی نامۆی دەریایی لە وێڵز دەرکەوت

ناس کورد-

زانایان بەردەوامن لە توێژینەوە و پشکنین بۆ ئەو بونەوەرە دەریاییە نامۆیە کە لە ناوچەیەکی وێڵز لە بەریتانیا دەرکەوتووە کە درێژییەکەی حەوت مەترە و کێشەکەشی چوار تۆنە، هەروەها دەموچاویشی نییە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بونەوەرە مەزنەکە هەفتەی ڕابردوو لە کەنارئاوەکانی برود هاڤن ساوس لە وێڵز دۆزرایەوە، دەستبەجێ بەشی لێکۆڵینەوە لە خۆکوشتنی بونەوەرە ئاوییەکان لە بەریتانیا کە بە (CSIP) ناسراوە ئاگادارکرایەوە.

 

بەڵام سەرباری لێکۆڵینەوە لە بونەوەرە نامۆکە، تائێستا ناسنامەى نەدۆزراوەتەوە و پێویستە نمونەیەکی بنێردرێت بۆ پشکنین.

 

ماسیۆ ویستفیڵد، ئەندامێکی تیمی CSIP دەڵێت، "تائێستا سەختە ناسنامەی ئەو بونەوەرە ئاشکرا بکرێت بە تەواوەتی، ماوەیەکی زۆرە لە ناو ئاودا مردووە و وادیارە شەپۆلی ئاوەکان گەیاندوویەتییە کەناردەریاکان."

0_PAY-PNSEABLOB02.jpg

بونەوەرەکە شێوازێکی تایبەتی نییە، وادیارە سەری نەماوە و هیچ پەلێکیشی نییە، تەنها بڕبڕەی پشتی هەیە کە نزیکەی حەوت مەتر دەبێت، بەڵام ئەوە درێژی تەواوەتی بونەوەرەکە نییە.

 

وتیشی، "سەرەتا کە ئاگادارکراینەوە لە بوونی ئەو بونەوەرە پێمان وا نەبوو کە نەهەنگ بێت چونکە تائێستا هیچ نەهەنگێک لە کەناردەریاکانی وێڵز نەبینراوە، بۆیە پێمانوابوو حوت بێت، بەڵام تائێستا ئەوەش دیار نییە."

 

ماسیۆ ویستفیڵد جەخت دەکاتەوە کە "پێویستە چاوەڕێ بکەین و ببینین چی ڕوو دەدات، هەروەها زۆر ئەستەمە هۆکاری مردنەکەشی بزانین."

Scientists take samples on the beachThe creature was found on Broad Haven South Beach in Wales