گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

کام ڤاکسین کاریگەرترە دژ ی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ؟

2021.03.06 - 23:42
App store icon Play store icon Play store icon
کام ڤاکسین کاریگەرترە دژ ی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ؟

ناس کورد-

ڕاپۆرتێکی ئەمەریکی ئاشکرایکرد، ڤاکسینی "جۆنسۆن ئاند جۆنسۆن"ی ئەمەریکی بەراورد بە ڤاکسینەکانی دیکە کاراترە و پێشبینی دەکرێت ببێتەهۆی خێراکردنی هەڵمەتی کوتانی دژبە ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئاماژە بەوەشکراوە، بە بەراورد لەگەڵ ڤاکسینی مۆدێڕنا و فایزەر، ئاسانترە لەڕووی هەڵگرتن  و بارکردن و پێویستی بە پلەی گەرمییەکی زۆر نییە لە کاتی عەمبارکردنیدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی "Business Insider" (  ٦ی ئازاری 2021) کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە، ئەوەخراوەتەڕوو، ڤاکسینی "جۆنسۆن ئاند جۆنسۆن" یەکێکە لە کاریگەرترین ئەو ئامرازانەی کە لە ئێستادا لەبەردەستدایە بۆ خێراکردنی پرۆسەی کۆتاییهێنان بە پەتای کۆرۆنا.



ئاماژە بەوەکراوە، "ڤاکسینەکە کاراییەکی بەرچاوی هەیە لە دروستکردنی تەنەدژەکانی دژبە کۆرۆنا، لەهەمانکاتیشدا کاریگەر و سەلامەتترە، بۆیە پرۆسەی کوتان دژ بە نەخۆشییکە خێراتر دەکات".

 

ڕاپۆرتەکە  باسی لەوەشکردووە، "ڤاکسینەکە چەند تایبەتمەندییەکی باشی دیکەی هەیە بە بەراورد بە ڤاکسینی مۆدێڕنا و فایزەر، وەک ئاسانی عەمبارکردن و بارکردن، چونکە پێویستی بە پلەی گەرمییەکی زۆر نییە بۆ هەڵگرتن، هاوکات ڤاکسینەکە پێویستی بە یەک ژەم زیاتر نییە، بۆیە ئاستەنگییە لۆجستیەکانی کەمترە، تاکەژەمێکیش مانای بەکارهێنانی تەنیا یەک سرنج دەگەیەنێت."

 

ئەوەش لە کاتێکدایە  کە جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا داوای کردووە بەرهەمی کەلوپەلی پزیشکی وەک دەرزی و شریقەی لێدان زیاد بکرێت.

 

کۆمپانیای جۆنسۆن ئاند جۆنسۆن پابەندبوونی خۆی دووپاتکردووەتەوە بۆ گەیاندنی 100 ملیۆن ژەم بۆ ئەمەریکا تا کۆتایی مانگی حوزەیرانی داهاتوو. 

 

هاوکات وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا بڕیاریانداوە 11ی ئەم مانگە لە کۆبوونەوەیەکدا بڕیار لەسەر ڕێگەدان بە بەکارهێنانی ئەو ڤاکسینە ئەنجامبدن.

 

ئەوە لە لەکاتێکدایە کە لە ئێستادا ڤاکسینی سینۆفارمی چینی لە عێراق بەکاردەهێنڕێت دوو ڕۆژ لەمەوبەر بڕی 50 هەزار دانە لەو ڤاکسینە لەو وڵاتەوە گەیشتە عێراق و لە کۆی ئەو گوژمەیەش پشکی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی فیدڕاڵیەوە ڕەوانە کرا کە پێنج هەزار دانە بوو".