گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نامەکە هی کێیە؟

نوێنەری شیعەکان نامەیەکی 1400 ساڵ پێش ئێستای دایە پاپا فرانسیس

2021.03.06 - 23:29
App store icon Play store icon Play store icon
نوێنەری شیعەکان نامەیەکی 1400 ساڵ پێش ئێستای دایە پاپا فرانسیس

ناس کورد-

پاپای فاتیکان لەمیانەی سەردانەکەیدا بۆشاری مێژوویی ئور لە پارێزگای زیقار، لەلایەن نوێنەری شیعەکانەوە دیارییەکی پێشکەشکرا کە بریتی بوو لە  نامەیەکی ئیمام عەلی کە زیاتر لە 1400 ساڵ لەمەوبەر بۆ یەکێک لە والییەکانی نوسیوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ئەو فۆتۆ و زانیارییانەی لە ئورەوە گەیشتوون و ( 6ی ئازاری 2021)  "ناس کورد" بە دواداچوونی بۆکردووە، "نوێنەری شیعەکان لە کاتی بەشداریکردنی لە مەراسیمی نوێژونزای بەکۆمەڵی هەموو پێکهاتەکان کە لە شاری مێژووی ئور بە سەرپەرشتی پاپا فرانسیس ئەنجامدرا، دیارییەکی پێشکەش کردووە کە بریتی بووە لە نامەیەکی ئیمام عەلی کە زیاتر لە 1400 ساڵ لەمەوبەر بۆ یەکێک لە والییەکانی نووسیوە".

 

ئاماژە بەوەشکراوە، ئیمام عەلی لەو نامەیەدا نوسیویەتی، "خەڵک دووجۆرن، ئەوانەی برای ئاینی تۆن، یان هاوتاتن لە مرۆڤایەتیدا".  

 

 

پاپا فرانسیس ڕۆژی هەینی گەیشتە عێراق ولە سەردانەکەیدا بۆ بەغدا لەلایەن مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیران وژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومەتی عێراقەوە پێشوازی لێکرا .

 

ئەمڕۆشەممە پاپا گەیشتە نەجەف ولەگەڵ عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکان کۆبوویەوە، پاشان چووە شاری ناسرییە و پاشان بەرەو شاری مێژوویی ئۆرلە پارێزگای زیقارسەرپەرشتی مەراسیمێکی ئاینی  کرد بە ئامادەبوونی هەموو پەیڕەوکەرانی ئاین و ئاینزاکانی عێراق. 

 

بڕیارە سبەینێ یەکشەممە سەردانی هەرێمی کوردستان بکات و لەوێشەوە سەردانی کڵیسا و شوێنە مێژوویەکانی دەشتی نەینەوا و پارێزگای موسل بکات.