گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆشداری

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی هۆشداری بە جیهان دەدات

2021.03.06 - 23:19
App store icon Play store icon Play store icon
ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی هۆشداری بە جیهان دەدات

ناس كورد-

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی هۆشداری دەدات لە ئەگەری فەرامۆشکردنی ڕێکارەکانی بەرگرتن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا جیهان دووچاری شەپۆلی سێهەم و چوارەمی ئەو پەتایە دەبێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی هەواڵێکی میدیا جیهانییەکان ( 6ی ئازاری 2021) کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆکردووە، مایک ڕایان، بەڕێوەبەری بەرنامەی فریاگوزاری تەندروستی لە ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانيدا ڕایگەیاند، "دۆزینەوەی ڤاکسینەکان نابێت وا لە حکومەتەکانی جیهان بکات درێغی بکەن لە بەردەوامبوون لە پەیڕەوکردنی ڕێکارەکانی بەرگرتن لە نەخۆشییەکە، ئێمە پێمان وابوو کە ئەو دۆخەمان تێپەڕاندووە، بەڵام ئەوە ڕاست نییە، وڵاتان ئەگەر وریا نەبن ئەوا دووچاری شەپۆلی سێهەم و تەنانەت چوارەمیش دەبنەوە".



هاوکات، تێدرۆس ئەدهانۆم، بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوەکە ئەوەی ڕایگەیاندووە، "کاریگەریی پەتای کۆرۆنا لەڕووی دەروونییەوە تەنانەت لە کاریگەرییە دەروونییەکانی جەنگی دووەمی جیهانیش گەورەترە، کە پێشبینی دەکرێت بۆ چەندین ساڵ بەردەوام بێت".

 

لەکۆتاییەکانی ساڵی 2019وە جیهان ڕووبەڕووی قەیرانێکی تەندروستی درێژخایەن بۆتەوە بەهۆی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە سەرەتا لە شاری ووهانی چین دەرکەوت  و دواتر لەسەرانسەری جیهاندا تەشەنەی کرد و لە چەندین بواری ئابووریدا زیانی گەورەی لێ کەوتووە، تائێستا زیاتر لە 115 ملیۆن کەس لە جیهاندا توشی نەخۆشییەکە بوون و زیاتر لە دوو ملیۆن و 500 هەزار کەسیش بەهۆیەوە گیانیانلەدەستداوە.