ناس کورد-
لەشاری ڕانییە مەفرەزەیەکی ئاسایش لەکاتی کاتی گواستنەوەی پێنج زیندانیدا توشی ڕووداوی هاتوچۆ بوو و بەهۆیەوە 13 کەس برینداربوون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، "کاتژمێر 8:30 خولەکی ئەمشەو مەفرەزەیەکی ئاسایش لە کاتی گواستنەوەی پێنج زیندانی لە ترافیکی ڕزگاری لە ڕانیە تووشی ڕووداوێکی هاتوچۆ بوون و بەهۆیەوە 13 کەس برینداربوون."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "بریندارەکان پێکهاتوون لە شەش کارمەندی ئاسایش و پێنج زیندانی و دوو سەرنشینی ئۆتۆمبێلی بەرامبەر."