گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

ئەو پیاوە ئایینیانەى لە تەنیشت پاپاوە دانیشتبوون کێن؟

2021.03.06 - 22:53
App store icon Play store icon Play store icon
ئەو پیاوە ئایینیانەى لە تەنیشت پاپاوە دانیشتبوون کێن؟

ناس کورد- 

دواى سەردانەکەى پاپا فرانسیس، پاپاى ڤاتیکان کە بە سەردانێکى مێژویى سەیر دەکرێت بۆ لاى عەلى سیستانى، مەرجەعى باڵاى ئایینى شیعە لە عێراق، گەیشتە شارى ئورى مێژوویى و لەگەڵ چەندین کەسایەتى ئایینى عێراق کۆبووەوە و وتارێکى پێشکەشکرد و نوێژى ئیبراهیمى کرا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەردانى شارى ئورى مێژوویى لە پارێزگاى زیقار کە شوێنى لەدایکبونى پێغەمبەر ئیبراهیمە خەونى "یوحەنا پاوڵسى دووەم" پاپاى پێشووى ڤاتیکان بوو لە ساڵى 2000، کە تێیدا پاپا فرانسیس وێنەیەکى یادگارى لەگەڵ چەندین کەسایەتى و نوێنەرى ئایینەکان گرت و 4 کەسایەتى لە نزیک پاپاوە دانیشتن کە ئەمانەن: 

 

بیش ئیمام فاروق

نوێنەرى ئیزدییەکان لە عێراق و ئەندامى ئەنجومەنى ڕۆحانییە لە لالش، ئەوەش بەپێى وتەى "عەدنان جەمیل ڕەسوڵ حەسەن" بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەى ئەنجومەنى ئێزدیى لە سوریا.

 

شێخ ستار جەبار حلو

سەرۆکى ئایینى سابئى مەندائى لە عێراق

 

 

شێخ ماجد حەفید

ئیمام و وتاربێژى مزگەوتى گەورە لە شارى سلێمانى

 

 

جەواد خوئى

ئەمیندارى گشتى پەیمانگاى خوئى



سەرەڕاى ئەوەى پێغەمبەر ئیبراهیم بە باوکى موسوڵمانان و مەسیحیەکان و جوەکانیش دەناسرێت، بەڵام هیچ نوێنەرێکى ئایینى جوو لە دیدارەکەدا نەبوو، لاى خۆیەوە ئاژانسى ڕۆیتەرز لە زارى بەرپرسێکى مەسیحیەکانەوە ئاشکرایکردوە، پەیوەندییان پێوەکراوە بۆ ئەوەى نوێنەریان ئامادەبێت بەڵام لەبەر ئەوەى کە کۆمەڵگەیەکى ڕێکخراویان نییە سەخت بوو بۆ ئەوان.



ئاژانسەکە باسى لەوەشکردوە، سەرەڕاى ئەوەى لە ساڵى 1947 و پێش ڕاگەیاندنى دەوڵەوتى ئیسرائیل جالیەى جووەکان 150 هەزار کەس بوون، بەڵام لەئێستادا ژمارەیان بە پەنجەکانى دەست دەژمێردرێت.