ناس کورد-
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە چەند پەیجێک هەواڵێکی ناڕاست بڵاوکراوەتەوە گوایە وەزیری ئەوقاف وتویەتی، رێکاری یاسایی دژی ئه‌و که‌سانه ده‌گرنەبەر که دژی هاتنی قه‌داسه‌تی پاپای فاتیکانن، بەڵام ئەو هەواڵە دوورە لەڕاستییەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دەقی ڕوونکردنەوەکە:
رونكردنهوهیهک له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و کاروباری ئایینی
له چه‌ند په‌یجێک دوور له پره‌نسیب و بنه‌ماکانی راگه‌یاندن و کاری رۆژنامەوانی هه‌واڵیکی نادروست بڵاوکراوه‌ته‌وه که گوایه د . پشتیوان صادق وه‌زیری ئه‌وقاف وکاروباری ئایینی گوتویه‌تی رێکاری یاسایی دژی ئه‌و که‌سانه ده‌گرینە بەر که دژی هاتنی قه‌داسه‌تی پاپای فاتیکانن
لێرەوە رایدەگەێنین کە ئه‌م هه‌واڵە سه‌ر له‌به‌ری دووره له راستی و ئامانجیان دروستکردنی ئاژاوه و بڵاوکردنه‌وه‌ی رق و کینه‌یه به مه‌به‌ستی ناشیرین کردنی ره‌وشی پێکه‌وه‌ژیان له کوردستان، بە پێچەوانەوە رێکاری یاسایی دژی ئەوانە دەگرینە بەر کە هەواڵی ناراست و بێ بنەما بڵاودەکەنەوە بۆ مەبەستی تایبەت
راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئەوقاف