گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

حەسەن ڕۆحانی داوایەکی بەپەلە لە مستەفا کازمی دەکات

2021.03.06 - 20:54
App store icon Play store icon Play store icon
حەسەن ڕۆحانی داوایەکی بەپەلە لە مستەفا کازمی دەکات

ناس کورد- 

حەسەن ڕۆحانى، سەرۆک کۆمارى ئێران داوا لە حکومەتى عێراقى دەدات ئەو پارانەى وڵاتەکەى کە ملیارەها دۆلارە و لە بانکەکانى عێراق سڕ کراون بیاندەنەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا کە (شەممە 6ى ئازارى 2021) ئاژانسى هەواڵى فەرمى ئێرانى بڵاویکردووەتەوە، حەسەن ڕۆحانى، سەرۆک کۆمارى ئێران باسى لەوەکردووە، لە پەیوەندییەکى تەلەفونیدا لەگەڵ مستەفا کازمى، سەرۆک وەزیرانى عێراق باسى هاریکارى نێوان هەردو وڵات و بەهێزکردنى پەیوەندییە ئابوریەکانیان کردووە.

 

ئەوەش هاتووە، ڕۆحانى لە پەیوەندییە تەلەفۆزینەکەدا جەختیلەوەکردووەتەوە کە یەکگرتووى و سەقامگیرى عێراق گرنگى جدى پێدەدرێت و لە کارە لە پێشینەکانى ئێرانە.

 

بەپێى ڕاگەیەنراوەکە، ڕۆحانى داواى لە کازمى کردووە کە ئەو پارانەى وڵاتەکە کە ملیارەها دۆلارە و لە بانکەکانى عێراق سڕکراون بە نایاسایى بدەنەوە تاران، سەرەڕاى بەڵێنە یەک لەدواى یەکەکانى بەرپرسانى عێراق تائێستا ئەو پارانە نەدراونەتەوە، بۆیە داوا دەکەن دەستبەجێ سڕکردن لەسەر ئەو پارانە لاببردرێت.

 

سەرۆک کۆمارى ئێران جەختیلەوەشکردوەتەوە، بوونى ئەمریکا لە ناوچەکە و عێراق بەتایبەتى هۆکارى ناسەقامگیرییە، هەمیشە ئەمریکییەکان دەورى تێکدەریان لەناوچەکە هەبووە و پەلەکردن لە جێبەجێکردنى بڕیارى پەرلەمانى عێڕاق بۆ دەرکردنیان هاوکار دەبێت لە بەدیهێنانى ئاشتى و سەقامگیرى بۆ عێراق و ناوچەکە.