گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

سەرۆکی هەرێمی کوردستان: پێشوازی لە بڕیارەکەی مستەفا کازمی دەکەین

2021.03.06 - 19:55
App store icon Play store icon Play store icon
سەرۆکی هەرێمی کوردستان: پێشوازی لە بڕیارەکەی مستەفا کازمی دەکەین

ناس کورد-

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا پێشوازی لە دیاریکردنی 6ـی ئازار وەکو رۆژی نیشتمانیی لێبووردەیی و پێكەوەژیان لە عێراق لەلایەن مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە کرد.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ تویتێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی (شەممە 6ی ئازاری 2021) نوسیویه‌تی، " پێشوازی له‌ بڕیاره‌كه‌ی مسته‌فا كازمی ده‌كه‌ین، كه‌ رۆژی 6ی (ئازار/3)ی دیاریكرد وه‌ك ڕۆژی نیشتمانی لێبورده‌یی و پێكه‌وه‌ژیان، له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌ مێژوییه‌كه‌ی پاپا فڕانسیس بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان."

 

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، "بەبۆنەی دیدارە مێژوییەكەی هەردوو جەمسەری ئاشتی و لێبوردەیی، سەماحەتی مەرجەعی باڵا سەید عەلی سیستانی و قەداسەتی پاپا فرەنسیس، هەروەها دیداری ئاینەكان لە شاری ئوری مێژویی، ناودێركردنی ڕۆژی شەشی ئازاری هەموو ساڵێك بە ڕۆژی نیشتمانی لێبوردەیی و پێكەوەژیان"، ڕادەگەیەنین". 

 

لەدوای سەردانەکانی پاپا فرانسیس لە عێراق، بڕیارە سبەینێ یەکشەممە بگاتە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان.