گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

وەزیرى تەندروستیى عێراق: ژمارەیەکی زۆر منداڵ تووشى کۆرۆنا بوون

2021.03.06 - 17:12
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیرى تەندروستیى عێراق: ژمارەیەکی زۆر منداڵ تووشى کۆرۆنا بوون

ناس کورد- 

وەزیرى تەندروستیى عێراق ڕایگەیاند، ژمارەى توشبووانى کۆرۆنا لە عێراقدا زیادیان کردووە و 20%ى توشبووان بارودۆخیان مەترسیدارە، هەروەها ژمارەیەکی زۆر منداڵیان تێدایە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حەسەن تەمیمى، وەزیرى تەندروستیى عێراق (شەممە 6ى ئازارى 2021) لە لێدوانێکدا بە ئاژانسى هەواڵى فەرمى وتووە، "لە گەڕانێکدا بە شەقامە سەرەکییەکاندا تێبینى ئەوەمان کرد کە ڕێوشوێنە تەندروستیەکان بەهەند وەرناگیردرێن و هەندێک هەن بەستنى کەمامە رەتدەکەنەوە."

 

باسى لەوەشکردوە، پێویستە پابەندبن بە ڕێوشوێنەکانى تەندروستى و بەستنى کەمامە و ئەو ڕێنماییانەى لەلایەن لیژى باڵاى تەندروستى و سەلامەتییەوە دەردەکرێن، تیمە تەندروستیەکان ڕێنمایى کراون کە بەبێ بەرامبەر دەمام بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش بکەن.

 

وەزیرى تەندروستیى عێراق جەختیلەوەشکردووەتەوە، ئەوانەى ڕەتیدەکەنەوە کەمامە ببەستن سەرپێچى ئاشکراى تەندروستى گشتى و ڕێنماییەکانى مەرجەعى باڵاى ئایینى دەکەن.

 

هەرچى سەبارەت بە ژمارەى توشبووان و حاڵەتە مەترسیدارەکانە تەمیمى رونیکردەوە، ژمارەى توشبووان زیادیان کردوە و 20%ى حاڵەتەکان مەترسیدارن، هەروەها توشبوون لە منداڵاندا ڕێژەکەى بەرزە.