گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

ئەوقاف بەدواداچوون بۆ قسەى مامۆستایەکی ئاینی دەکات کە ڕەخنەی لە هاتنی پاپا گرتبوو

2021.03.06 - 14:31
App store icon Play store icon Play store icon
ئەوقاف بەدواداچوون بۆ قسەى مامۆستایەکی ئاینی دەکات کە ڕەخنەی لە هاتنی پاپا گرتبوو

ناس کورد-

سەرۆکى دەستەى مافی مرۆڤی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، وەزیری ئەوقافی هەرێم بڕیاری داوە سزای ئەو مامۆستا ئاینییە بدات کە ڕەخنەی لە سەردانی پاپا بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان گرتووە و "ڕق و دووبەرەکی بڵاوکردووەتەوە."   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە ڕێژەیەکی بەرچاو بڵاوبووەتەوە، مەلا تاهیری پیرەمەگرون، پێش نوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی گەورەی پیرەمەگرون ڕەخنەی لە پێشوازیکردن لە پاپا دەگرێت و دەڵێت، "بە هیچ شێوەیەک باسی کوردی نەکردووە، ئیتر پێویست ناکات پێشوازی لێ بکرێت."

 

زیا بتروس، سەرۆکى دەستەى مافی مرۆڤی هەرێمی کوردستان لە فەیسبوکی خۆی بابەتێکی بڵاوکردووەتەوە کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە دەڵێت، "لەدوای بڵاوبوونەوەى ڤیدیۆی پیاوێکی ئاینیی موسڵمان لە هەرێمی کوردستان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە تێیدا سوکایەتی بە ئاینی مەسیحی و کەسایەتی پاپای ڤاتیکان دەکات، کاردانەوەى زۆری لە ناو مەسیحییەکان دروست کردووە و پێیان وایە کە ئەوە مەترسییە بۆسەر پێکەوەژیانی ئاشتیانە لە ناوچەکە و داوامان لە لایەنی پەیوەندیدار کرد لێپێچینەوە بکات."

 

دەشڵێت، "لە پەیوەندییەکمدا لەگەڵ پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقافی هەرێمی کوردستان، پێی ڕاگەیاندم کە لایەنی پەیوەندیدار بەپێی یاسا بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە دەکات و جەختی کردەوە کە بەرپرسانی هەرێمی کورستان ڕێگری لە هەوڵەکانی چاندنی فیتنە و دوبەرەکی دەدەن لەنێوان گەلانی هەرێمی کورستان."

زیاد بترۆس دەشڵێت، "ئەوەى لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت کەسێک لە ڕێڕەوی کاری و وتاربێژی خۆی لایداوە و کاریگەری ناکاتە سەر پەیوەندییە کۆمەڵایەتی و ئاینییەکان لە نێوان ئاینە جیاوازەکان لە هەرێمی کوردستان."