ناس کورد-
قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، لیژنه‌كانیان به هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایش ده‌ستییان به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئاژه‌ڵی سهربڕدراودا گرتووە و نوێنه‌ری ڤێنێرنهری سلێمانی له لیژنه‌كان ده‌ڵێت، "ئه‌و گۆشته‌ی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌فرۆشرێت پشكنینی بۆ نه‌كراوه و شیاوی خواردن نییه".
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
كامه‌ران عیزه‌ت، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری و سه‌رۆكی لیژنه‌ی دوی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە (6ی ئاداری 2021) ڕایگه‌یاندووە، به هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی له دوو ڕۆژی ڕابردودا لیژنه‌كه له ناوچه‌ی تانجه‌رۆ و گه‌ڕه‌كی هه‌واری شاری سلێمانی ده‌ستیان به‌سه‌ر هه‌شت ئاژه‌ڵدا گرتوه كه به شێوه‌یه‌كی نایاسایی و دور له ڕێنماییه‌كانی ڤێتێرنه‌ری و ته‌ندروستی سه‌رده‌بڕێن له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان به هاوڵاتیان ده‌فرۆشرێت.
وتیشی، "ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی له كۆڵان و شه‌قامه‌كان سه‌رده‌بڕێن، پشكنینیان بۆ نه‌كراوه و مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری تێدا نییه و هه‌روه‌ها گۆشته‌كه‌ش شیاوی خواردن نییه".
ڕوونیشیكردووەتەوە، ئه‌و كوشتارگانهی له‌لایه‌ن دكتۆر و كه‌سانی شاره‌زای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانییه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێن، پێش سه‌ربڕین و دوای سه‌ربڕین، پشكنین بۆ ئاژه‌ڵه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن تا بزانرێت ئاژه‌ڵه‌كه بۆ سه‌ربڕین شیاوه، دواتریش بۆ دڵنیابونه‌وه له ته‌ندروستی گۆشته‌كه بۆ خواردن، پشكنینێكی دیكه بۆ گۆشته‌كه ده‌كرێته‌وه، نوێنه‌ره‌كه‌ی ڤێتێرنه‌ری سلێمانی، داواش له هاوڵاتیان ده‌كات، بۆ پاراستنی ته‌ندروستی خۆیان و خێزانه‌كانیان ئه‌و جۆره گۆشته نەكڕن له شه‌قام و كۆڵانه‌كان به‌ده‌ر له رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری سه‌رده‌بڕێن و ده‌فرۆشرێن، له‌كاتی ههبونیشیدا لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت ئاگادار بكه‌نه‌وه.