گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئامارێکی فەرمی

بۆ یەکەمجارە ژنان چواریەکى پەرلەمانتارانی جیهان پێکدەهێنن

2021.03.06 - 10:20
App store icon Play store icon Play store icon
بۆ یەکەمجارە ژنان چواریەکى پەرلەمانتارانی جیهان پێکدەهێنن

ناس کورد-

یەکێتى پەرلەمانتارانى نێودەوڵەتى ئاشکراى دەکات، بەشداریکردنى ژنان لە پەرلەمانى وڵاتاندا گەیشتووەتە چواریەکى ژمارەى پەرلەمانتاران و ڕێژەى 25% تێپەڕاندووە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، مارتین چیانگۆگ، ئەمیندارى گشتیی یەکێتیەکە (6ى ئادارى 2021) ڕایگەیاندووە، بۆ یەکەمجارە ژمارەى ژنان لە پەرلەمانى وڵاتاندا دەگاتە چوار یەکى ژمارەى ئەندامان.

 

دەشڵێت، "ئەو بەرەوپیشچوونە سستە تا ئێستا و ئەو ڕێژەیەش واتا بەدەستهێنانى هاوسەنگی جێندەرى پەرلەمانتارە ژنەکان کە پەنجا ساڵى ترى پێدەچێت بگاتە ڕێژەى پێویست".

 

یەکێتى پەرلەمانتارانى ژنانى نێودەوڵەتى، ڕێکخراوێک لە ژمارەیەک پەرلەمانتارى ژنان لەسەر ئاستى جیهان پێکدێت و چاودێرى ڕێژە و چالاکییەکانى ژنان لە ئەنجومەنەکانى نوێنەرانى وڵاتان دەکات.

 

زیادبوونى ڕێژەکە 0.6%

دواى بەڕێوەچوونى چەند پرۆسەیەکى هەڵبژاردن لەوڵاتاندا ساڵى 2020، بەڕێژەى 0.6% ڕێژەى ژنان لەچاو ساڵى 2019 زیادى کردووە و ئەمێندارێتى یەکێتییەکەش ئەو ئامارەی بە بەدەستهێنانى هاوسەنگی جێندەرى وەسفکردووە کە لە سێ وڵات بەدیهاتوون لەوانە ڕواندا و کوبا و ئیمارات.

 

چیانگۆگ باسى ئەوەشى کردووە، ڕواندا گرنگیەکى باشى داوەتە نوێنەرایەتیکردنى ژنان لە حکومەتتدا و پێشی وابووە چەندین بەڵگەى بەرەوپێشچوونى یەکسانى جێندەرى لە ژمارەیەک وڵات لەبەردەستتدان بەتایبەت ئەوانەى کە نەچوونەتە ناو ململانێکانەوە دەرفەتى باشتریان داوەتە ئەو پرسە لەچوارچێوەیەکى یاساییدا.

  سیستمى کۆتا

یەکێتى پەرلەمانتارانى نێودەوڵەتى داواى جێبەجێکردنى سیستمى کۆتا بۆ ژنان دەکات و بەدەرفەتێکى دەزانێت بۆ بەرەو پیشچوونى نوێنەرایەتیکردنى ژنان لە پەرلەماندا، دەشڵێت، ساڵى پار ئەو سیستمە لە 25 وڵات بەڕێوەچووە کاتێک 57 هەڵبژاردنى پەرلەمانى ئەنجامدراوە.

 

یەکێتى پەرلەمانتاران لە ڕاپۆرتەکەیدا کە لەلایەن ئەمیندارێتیەکەیەوە خراوەتەڕوو باسى لەوەش کردووە، ساڵى ڕابردوو لە چەن وڵاتێکی هەردوو ئەمەریکا نوێنەرایەتى ژنان بەرەو پێشەوەچووە و ڕێژەکەى گەیشتووەتە 34.2%ى ئەندامانى پەرلەمان و ئەو ڕێژەیەش لە چیلى و کۆڵۆمبیا و ئیکوادۆردا زیاتر بووە.

 

هەر بەپێى یەکێتیەکە، لە ئەفریقیا بەتایبەتى لە مالى و نەیجیریا نوێنەرایەتى ژنان لە پەرلەماندا بەرەو پێشەوە چووە هەرچەندە ئاڵنگارییە ئەمنییەکان بەربەستیان دروستکردووە و بەدواى ئەوانیشدا ڕێژەى ژنان لەپەرلەمانەکانى باکورى ئەفریقیادا گەیشتووەتە 17.8%.

 

توندوتیژى ئەلیکترۆنى دژى ژنان

چیانگۆگ دەڵێت، پەتاى کۆرۆنا کاریگەرى نەرێنى کردە سەر پڕۆسەى هەڵبژاردنى ئەو وڵاتانانەى کە هەڵبژاردنیان لەو کاتەدا ئەنجامدا کە نزیکەى 50 وڵات بوو و بەو هۆیانەشەوە ژنان دووچارى جۆرەها بەربەستکرانەوە و پەتاکەش هێندەى تر بووە بەربەرست بۆ ناهاوسەنگى جێندەرى نێوان ژنان و پیاوان لەپەرلەمانەکاندا.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، توندوتیژى دژى ژنان لە ئینتەرنێتەوە بووەتە شەپۆلێکى باو و ئەوەش هەڕەشە لەبەشداریکردنى ژنان دەکات لەژیان و بەرپرسیارێتى گشتیدا بەڵام ژنانى پەرلەمانتاردەتوانن بەچالاکى پەرلەمانى لەڕێگەى تەکنەلۆژیاوە دۆخەکە  پێچەوانە بکەنەوە.