گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بخوێنەوە

پاپا گەیشتە نەجەف و دەچێتە لای سیستانی

2021.03.06 - 08:31
App store icon Play store icon Play store icon
پاپا گەیشتە نەجەف و دەچێتە لای سیستانی

ناس کورد-

پاپا فرەنسیس، ڕابەری کاسۆلیکەکانی جیھان لە دووەم ڕۆژی سەردانەکەی بۆ عێراق گەیشتە شاری نەجەف و چاوی بە عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق دەکەوێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بڕیارە دواتر پاپا فرەنسیس دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ عەلی سیستانی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی نەجەف بەرەو پارێزگای زیقار باشووری عێراق بەڕێدەکەوێت و لەوێش سەردانی شاری مێژوویی ئور کە شوێنی لەدایکبوونی حەزرەتی ئیبراهیمە دەکات.

 

پاپا فرەنسیس لەسەردانەی بۆ شاری ئور، وتارێک لەبارەی پتەوترکردنی پەیوەندی نێوان ئاینییەکان پێشکەش دەکات.

 

دواتر دەگەڕێتەوە بۆ بەغدا و کاتژمێر شەشی ئێوارە سەردانی کڵێسای یوسف لە بەغدا دەکات.