گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کلیلی بۆمبی ئەتۆمی!

نهێنى ئەو جانتايەى پاپا لە سەردانەكەيدا بۆ عێراق هەڵيگرتووە

2021.03.05 - 19:55
App store icon Play store icon Play store icon
نهێنى ئەو جانتايەى پاپا لە سەردانەكەيدا بۆ عێراق هەڵيگرتووە

ناس کورد-

جانتاكەى دەستى پاپا لەكاتى سەردانەكەيدا بۆ عێراق چەندين پرسيارى بەدواى خۆيدا هێناوە، ئەويش سەبارەت بەوەى گرنگى چييە و چى تێدايە بۆ كەسايەتييەكى وەك پاپا کە بە دەستی خۆی هەڵیگرتووە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شوێنكەوتوانى پاپا واتايەكى ڕۆحى دەدەن بە جانتاكە، يەكێك لە وێنەكێشەكان كە وێنەى پاپاى لەسەر ديوارەكانى ڕۆما كێشاوە بە زمانى ئيسپانى لەسەر جانتاكە نوسيويەتى Valores كە واتاى "بەهاكان"ە، بەڵام پاپا پێشتر لە كۆنگرەيەكى ڕۆژنامەوانيدا لەساڵى 2013 كاتێك لە ڕێگەدا بوو بۆ بەڕازيل نهێنى جانتاكەى ئاشكرا كرد.

 

پاپا سەبارەت بەو جانتايە وتى، چەند كتێبێك و خشتەى كار و پێداويستى ڕيشتايشنى تێدايە، لاى خۆشيەوە ئاژانسى "ئەسۆشيەيتد پرێس لە زارى پاپاوە بە شێوەيەكى گاڵتەئامێز بڵاويكردەوە "لەناو جانتاكەدا كليلى بۆمبى ئەتۆمى تێدا نييە".

 

پاپا فرانسيس يەكەم پاپاى ڤاتيكانە كە لە گەشتەكانيدا جانتايەكى تايبەت بە خۆى هەڵبگرێت، هەروەها سورە لەسەر ئەوەى كە خۆى جانتاكەى هەڵبگرێت، ئەوەش سەرەڕاى ئەوەى چەندين كەسى لە تيمى پرۆتۆكۆڵ لەگەڵدايە، جانتاكە چەرمە و ڕەنگى ڕەشە و زۆر لە كۆن دەچێت، تەنانەت لە جانتاى باليە دەچێت.

 

ڕۆژى هەينى پاپا لە سەردانێكدا گەيشتە عێراق و ئەوەش يەكەم سەردانى لەو جۆرەيە، لەكاتێكدايە كە عێراق بە بارودۆخێكى ئەمنى و تەندروستى سەختدا تێدەپەڕێت، ماوەى چەندين مانگيشە سەردانەكەى پاپاى تەمەن 84 ساڵ بووە بە جێى باس و خواسى دەزگاكانى ڕاگەياندن و شەقام.

 

ئامانجى سەردانەكە كە چوار ڕۆژ دەخايەنێت دڵنيابونەوەيە لە كۆمەڵگەى مەسيحيەكان لە عێراق و بەهێزكردنى گفتوگۆى نێوان ئايينەكان، لەسەردانەكەيدا وەفدێكى گەورە ياوەرى دەكات كە پێكهاتوون لە 75 ڕۆژنامەنوس و چەندين بەرپرسى ئەمنى، بڕياريشە چاوى بە "عەلى سيستانى" ديارترين كەسايەتى شيعە لە عێراق بكەوێت.