ناس کورد-
کاتێک گوڵنور کە پزیشکێکی گشتییە دەیویست لە شاری ئەنتاڵیاوە بەرەو شاری بالکیسر لە ڕۆژئاوای تورکیا بڕوات، باوکی کە لە سەرەتاوە دوای کەوتبوو، خۆی کێشا بە ئۆتۆمبێلەکەیدا و دواتر 20 فیشەکی لێدا و کوشتی، ڕووداوەکە شەقامی تورکیا هەژاند.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی هەواڵی میدیاکانی تورکیا، مستەفا یەڵماز (69 ساڵ) کە باوکی گوڵنور یەڵمازە بە هاوکاری پڕۆگرامێکی جی پی ئێسەوە دوای کچەکەى دەکەوێت کە دەیەوێت لەگەڵ دوو هاوڕێیدا بڕواتە شارێکی تر بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەیەکی کردەیی، بەڵام باوکی خۆی بە ئۆتۆمبێلەکەیدا دەکێشێت و دەیوەستێنێت.
باوکی لەژێر هەڕەشەی چەکدا داوا لە گوڵنوری کچی دەکات شوێنی دایکی ئاشکرا بکات کە چەند ساڵێکە لێک جیابوونەتەوە، بەڵام گوڵنور ئەو نهێنییە نادرکێنێت و ڕەتی دەکاتەوە شوێنی دایکی ئاشکرا بکات، بۆیە باوکی 20 فیشەکی لێ دەدات کە 11یان بەر سەری کەوتوون، ڕووداوەکەش ساڵی 2019 لە پارێزگای بالکیسر ڕوویدا.
باوکەکە لە شوێنی ڕووداوە ڕا دەکات، بەڵام دواتر لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیرکرا و لە دادگا سزای زیندانی هەتا هەتایی دەدرێت بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست.
مانگی ئابی ساڵی ڕابردوو، دایکی گوڵنور بە تەواوی لە باوکی جیابوویەوە.
لە میانی دادگایکردنیدا کە هێشتا بەردەوامە، مستەفا یەڵماز دەڵێت کە ئەو نەخۆشی دەرونی هەبووە و ئاگای لەوە نەبووە کە کچەکەی کوشتوە، بۆیە دادگا بڕیاری داوە پشکنین بۆ دۆخی دەرونی ناوبراو بکرێت.