گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پاپا لە بەغدا چی وت؟

پاپا لە بەغدا: وەک حاجییەک و تۆبەکارێک هاتووم، با چەکەکان بێدەنگ بن

2021.03.05 - 17:20
App store icon Play store icon Play store icon
پاپا لە بەغدا: وەک حاجییەک و تۆبەکارێک هاتووم، با چەکەکان بێدەنگ بن

ناس کورد-

دواى پێشوازیكردن لە پاپا فرانسيس پاپاى ڤاتيكان لە كۆشكى سەرۆكايەتى لە بەغدا، بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق لە وتەيەكدا وتى، بوونى پاپا لە عێراق دەرفەتێكى مێژوييە بۆ ئەوەى دوبارە جەخت لە بەهاى خۆشەويستى و پێكەوەژيانى ئشتيان بكرێتەوە، پاپاش ڕایگەیاند، "سوپاسگوزارم بۆ دەرفەتى هاتن بۆ عێراق لانگەى شارستانى و هەزاران ساڵە فرە ئايينى تايبەتمەندى عێراقە."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دواى ئەوەى ئەمڕۆ هەينى، 5ى ئازارى 2021، پاپا فرانسيس گەيشتە شارى بەغدا و لەلايەن بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمارەوە پێشوازى لێكرا، ساڵح لە وتەيەكدا وتى، سەردانى پاپا بۆ عێراق لەم بارودۆخە تايبەتەدا لە جيهاندا بەهۆى پەتاى كۆرۆناوە و سەرەڕاى بارودۆخى سەختى وڵات بەهاى سەردانەكە لە ويژدانى عێراقيەكان زياتر دەكات.

 

بەرهەم ساڵح لەبەشێكى ترى قسەكانيدا جەختيلەوەكردوەتەوە، بۆ زياتر لە دوو دەيەيە عێراقيەكان قوربانى شەڕ و سياسەتەكانى سەركوتكارين بەشێوەيەك كە لە مێژوودا بەخۆيەوە نەيبينيوە، سەدان هەزار عێراقى لە سەرجەم تاييفەكان تيرۆركران و لەناوبران، ديكتاتۆر چەكى كيميايى لە هەڵەبجە بەكارهێنا و هەڵمەتەكانى لەناوبردنى لە پرۆسەى ئەنفالدا لە كوردستان ئەنجامدا و گۆڕە بەكۆمەڵەكانى باشور و ناوەڕاست بەشێكى ترن لە تاوانى.

 

سەرۆك كۆمار هێماى بۆ ئەوەشكردوە، مەسيحيەكانى عێراق و ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست خەڵكى ئەم خاكەن و لە هەموو بارودۆخەكاندا لەپاڵ براكانياندا وەستاون بۆ ڕوبەڕوبونەوەى ئاڵنگاريەكان، پێشى وايە كۆچى مەسيحيەكان لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست كاريگەرى مەترسيدارى لێدەكەوێتەوە لەسەر بەها فرەييەكان و لێبوردەيى و ناتوانرێت سەيرى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست بكرێت بەبێ مەسيحيەكان.

 

لاى خۆشيەوە پاپا فرانسيس لە وتەيەكدا باسى لەوەكرد، "سوپاسگوزارم كە سەردانى عراق لانگەى شارستانيم كردوە، سوپاسى بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار و گەلى ئازيزى عێراق دەكەم بۆ بانگهێشتەكەيان، هاتووم بۆ حەج بۆ عێراق و سڵاو لە ئەندامانى كەنيسەكان و باوەڕداران و موسوڵمانان دەكەم."

 

وتيشى، لە چەند دەيەى داهاتودا عێراق بەدەست نەهامەتى شەڕ و تيرۆرەوە ناڵاندويەتى، هەموو ئەوەش مردن و وێرانكارى و و زيانى زۆر قوڵى لە دڵى هاوڵاتياندا دروستكرد، ئيدانەى تاوانەكانى دژ بە ئێزديەكان دەكەين، دەتوانين جيهانێكى دادپەروەرانەتر ڕادەستى خۆشەويستەكانمان بكەين لەداهاتوودا.

 

جەختی کردەوە کە "من وەک وەک حاجییەک و تۆبەکارێک هاتووم، با چەکەکان بێدەنگ بن."

 

پاپا فرانسيس لە بەشێكى ترى وتەكەيدا ئاماژەى بەوەدا، داوا لە خودا دەكەين كە بەيەكەوە بەردەوامبين لەسەر بەهاكانى ئاشتى و برايەتى و مرۆيى و پێكەوەژيانى هاوبەش، پێكەوەژيانى برايانە پێويستى بە گفتوگۆى ڕاستگۆيانە هەيە، فرە ئايينى هەزاران ساڵە لە تايبەتمەندييەكانى عێراقە.