گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پاپا گەیشتە عێراق

2021.03.05 - 13:58
App store icon Play store icon Play store icon
پاپا گەیشتە عێراق

ناس کورد-

 

پاپاى ڤاتیکان لەسەردانێکى مێژوویدا گەیشتە عێراق و بڕیارە لەماوەى چوار رۆژدا سەردانى چەند پارێزگایەک بکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لەگەڵ گەیشتنى بۆ بەغدا، پاپا لەلایەن مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراقەوە پێشوازى لێکرا.

me_ga.php?id=13929

بڕیارە پاپا لەسەردانەکەیدا کە یەکەم سەردانیەتى بۆ دەرەوە لەدواى سەرهەڵدانى پەتاى کۆرۆنا، چاوى بە دیارترین مەرجەعەکانى شیعە لە عێراق بکەوێت، لەناویاندا عەلى سیستانى.  

me_ga.php?id=13931

پاپا پێشتر سوربوونى خۆى نیشاندا لەسەر ئەو سەردانە سەرەڕاى بەرزبوونەوەى ئامارى توشبووانى کۆرۆنا لە عێراق و مەترسییە ئەمنییەکان.  

me_ga.php?id=13932

بەپێی بەرنامەى سەردانەکەى، ئەمڕۆ هەینى 5ی شوبات پاپا لەلایەن مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە پێشوازی لێ دەکرێت، پاشان دەچێتە کۆشکی کۆماری و لەلایەن بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق پێشوازی لێ دەکرێت، پاشان لەگەڵ دار و دەستەکەى دەچنە کڵێسای "سیدە النجاە" لە بەغدا و لەگەڵ پیاوانی ئاینی مەسیحی عێراق کۆدەبێتەوە.        

me_ga.php?id=13934

بۆ ڕۆژی شەممە (6ی ئازار) پاپا دەچێتە نەجەف و چاوی بە عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق دەکەوێت، پاشان دەچێتە شاری شوێنەواری ئور.        

me_ga.php?id=13933

هەروەها ڕۆژی یەکشەممە (7ی ئازار) پاپا سەردانی هەولێر دەکات و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەلایەن بەرپرسانی حکومی و سیاسیی و ئاینی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێ دەکرێت، پاشان دەچێتە موسڵ و لەوێ نوێژ لەسەر قوربانیان شەڕ دەکات و پاشان دەچێتە کڵێسای گەورەی "الگاهرە" لە قەرەقوش، پاشان دەگەڕێتەوە بۆ هەولێر و ئاهەنگی ئاینی مەسیحی لە یاریگای "فرانسۆ حەریریی" دەگێڕدرێت.        

me_ga.php?id=13930

ڕۆژی 8ی ئازار پاپا دەگەڕێتەوە بۆ فڕۆکەخانەی بەغدا و ڕێوڕەسمی خواحافیزی بەڕێوەدەچێت و دەگەڕێتەوە بۆ ئیتاڵیا. 

me_ga.php?id=13933