ناس کورد-
پەرلەمانتارێکى هاوپەیمانى هیوا لە پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، پێنج چالاکوانەکەى بادینان "هەڵخەڵەتێنراون و لەلایەن کادیرێکى پاراستنەوە" کە خۆى بە پەکەکە ناساندووە خراونەتە داوەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەرکەوت شەمسەدین لەلاپەڕەى خۆى لە فەیسبوک کە "ناس کورد" بینیویەتى نوسیویەتى "لەرێگەی سیخورێکی پاراستن ەوە، کە خۆی وەک پەکەکە ناساندووە، داو بۆ ئازادیخوازانی بادینان نراوەتەوە تا بخرێنە گێژاوێک و پاساو بدات بە مەسرور بارزانى بۆ بێدەنگکردنیان و زیندانکردنیان".
وتەکانى ئەو پەرلەمانتارە دواى بڵاوکردنەوەی وتەى پێنج سزادراوەکەى بادینان دێت لەلایەن ئەنجومەنى ئاسایشەوە کە ئەنجومەنەکە وەک "دانپێدانان" ناویبردووە.
لەڤیدیۆکەدا چەند تۆمارێکى دەنگى خراونەتەڕوو لەبارەى "پەیوەندى کادیرێکى هەواڵگرى پەکەکە و سزادراوەکان".
بڵاوکردنەوەى ڤیدیۆکە کاردانەوەى لێکەوتەوە و سێ ئەندامى ئەنجومەنى ئاسایش لە پشکى یەکێتى رەتیانکردەوە و لە بەیاننامەیەکدا جەختیان کردەوە به هیچ جۆرێک ئاگاداری ئهو راپۆرت و دانپێدانانه نین که بهناوی ئهنجومهنی ئاسایش بڵاوکراونهتهوه و سیفهتی فهرمیبوون وهرناگرێت.