گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شەرعزانەكانی عەرەبی سوننە ڕەخنەیان لەبەرنامەی سەردانی پاپا هەیە

2021.03.05 - 12:58
App store icon Play store icon Play store icon
شەرعزانەكانی عەرەبی سوننە ڕەخنەیان لەبەرنامەی سەردانی پاپا هەیە

ناس کورد-

 

كۆربەندی شەرعزانی سوننە لە بەغدا دانەنانی سەردانی بارەگاكەیان لەخشتەی سەردانەكەی پاپای ڤاتیكان بەهەڵە دەزانێت و لەگەڵ ئەوەشدا داوای چاوپۆشی و تیپەڕاندنی دەكات ئەمە لەكاتێكدا بڕیارە سبەی پاپا لە نەجەف سەردانی عەلی سیستانی گەورە مەرجەعی شیعە بكات. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مستەفا بەیاتی، وتەبێژ بەناوی كۆڕبەندییەكە كە باڵاترین مەرجەعی شەرعزانی عەرەبی سوننەیە لە میانەی گفتوگۆیەتی تەلەفزیۆنی لەگەڵ سەحەر عەباس كە "ناس كورد" دیویەتی ( 5 ئازاری 2021) باس لەوە دەكات، جێ نەكردنەوەی سەردانی پێگەی سوننەكان لەسەردانەكەی پاپا ڕەنگە هەڵەیەكی بێ مەبەست بێت و دەڵێت "پێكهاتەی سوننە بە دۆخی لاوازیدا تێپەڕ دەبێت بەڵام ئەوە درێژە ناكێشێت تاسەر".

 

بەیاتی جەختیكردەوە فەرامۆشكردنی ئەوان لەسەردانەكە هەڵەیە و دەبوو راستبكرایەتەوە، بەڵام تازە ئەوەی ڕوویدا ڕوویدا و باشترە كەڵك لە لایەنە ئەرێنییەكانی سەردانەكە وەربگیرێت تا جەختكردنەوە لە نەرێنییەكان. 

 

پێشتر پەرلەمانتاری سوننە، موسەننا سامەڕایی هەمان ڕەخنەی گرتبوو، بەڵام هەندێك چالاكی ئاگادار لە سەردانەكە بەوە وەڵامیان دایەوە كە عێراق 22 پێكهاتەی ئاینیی تێدایە و 14 یان لە مەسیحییەكانن بۆیە نەدەكرا هەر تایفەیەك و سەردانی تایبەتی خۆی هەبێت، هەروەها لەماینەی ئەو نوێژەی پاپا لە ئور دەیكات 100 كەسایەتی موسوڵمان ئامادە دەبن كە بەشی زۆریان سوننەن.