ناس کورد-
نێچیرڤان بارزانى سەرۆكى هەرێم داواى نەهێشتنى کێشە و ناکۆکى لایەنە سیاسییەکان و تەبایی نێوانیان دەکات بۆ بەرەنگاربوونەوەى سه‌ختى و ته‌حه‌دییه‌کان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
نێچیرڤان بارزانى ئەمڕۆ هەینى لە پەیامێکدا بەبۆنەى ساڵیادى راپەڕینەوە کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە "وه‌ک چۆن له ڕاپه‌ڕیندا ته‌واوى کوردستانییان به هه‌موو پێکهاته نه‌ته‌وه‌یى و ئاینییه‌کان و هه‌موو ئاراسته و هێز و لایه‌نه سیاسییه جیاکانه‌وه، له به‌ره‌یه‌کى یه‌کگرتوودا پێکه‌وه ڕاپه‌ڕین و سه‌رکه‌وتین، ئێستاش به هه‌مان شێوه هه‌موومان پێکه‌وه ده‌توانین ڕووبه‌ڕووى سه‌ختى و ته‌حه‌دییه‌کان ببینه‌وه و مافه ده‌ستوورییه‌کانمان به‌ده‌ست بهێنین و بپارێزین".
دەقى پەیامەکە:
له یادى سى ساڵه‌ى ڕاپه‌ڕینى ئازارى گه‌لى کوردستاندا، دروود بۆ شه‌هیدانى ئازادیى کوردستان، سه‌رى ڕێز و نه‌وازش له‌به‌رده‌م گیانى پیرۆزیاندا داده‌نوێنین، به حورمه‌ت و شکۆوه یادیان ده‌که‌ینه‌وه.
سڵاو له گه‌لى خۆڕ‌اگرى کوردستان که به هه‌موو پێکهاته‌کانییه‌وه وه‌ک ئه‌مڕۆ به‌رله سى ساڵ له ڕانیه‌ى خۆشه‌ویستى ده‌روازه‌ى ڕاپه‌ڕینه‌وه، له خرۆشانێکى جه‌ماوه‌ریى گه‌وره‌دا به‌رامبه‌ر به سته‌م و دکتاتۆرى ڕاپه‌ڕین و له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کانى کوردستان، یه‌ک به یه‌ک گوند و شارۆچکه و شاره‌کانى نیشتمانیان ئازاد کرد.
ئه‌مڕۆ له کاتێکدا یادى ئه‌و ڕۆژه پیرۆزانه و قاره‌مانه‌کانى ده‌که‌ینه‌وه، کوردستان له هه‌موو کاتێک زیاتر پێویستى به ته‌بایى و پێکه‌وه‌یى و یه‌کڕیزیى هه‌موو لایه‌ن و پێکهاته‌کانى هه‌یه تاکو بتوانێت په‌یام و ئامانجه پیرۆزه‌کانى ڕاپه‌ڕین و به‌رهه‌مى خوێنى شه‌هیدان بپارێزێت و به‌ره‌و ئاینده‌یه‌کى باشتر هه‌نگاو بنێت.
وه‌ک چۆن له ڕاپه‌ڕیندا ته‌واوى کوردستانییان به هه‌موو پێکهاته نه‌ته‌وه‌یى و ئاینییه‌کان و هه‌موو ئاراسته و هێز و لایه‌نه سیاسییه جیاکانه‌وه، له به‌ره‌یه‌کى یه‌کگرتوودا پێکه‌وه ڕاپه‌ڕین و سه‌رکه‌وتین، ئێستاش به هه‌مان شێوه هه‌موومان پێکه‌وه ده‌توانین ڕووبه‌ڕووى سه‌ختى و ته‌حه‌دییه‌کان ببینه‌وه و مافه ده‌ستوورییه‌کانمان به‌ده‌ست بهێنین و بپارێزین.
له‌م یاده پیرۆزه‌دا داوا له هه‌موو هێز و لایه‌ن و پێکهاته‌کانى کوردستان ده‌که‌م، یادى ڕاپه‌ڕین بکه‌ینه هه‌وێنى ته‌بایى و پێکه‌وه‌یى و یه‌کڕیزى و نه‌هێشتنى کێشه و ناکۆکییه‌کان تا گیانى کاروانى شه‌هیدانى کوردستان شاد بکه‌ین و هه‌موومان پێکه‌وه به‌ره‌و داهاتوویه‌کى باشتر هه‌نگاو بنێین، پێکه‌وه بۆ کوردستانێکى ئارام، ئاوه‌دان و سه‌قامگیر تێ‌بکۆشین که بۆ هه‌میشه به لانکه‌ى ئازادى، لێبورده‌یى، پێکه‌وه‌ژیان و یه‌کترقبووڵکردن بمێنێته‌وه.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان
5ى ئازارى 2021