ناس کورد-
وەک وەڵامێک بۆ داواى بەکارهێنەرانى لەبارەى ئەنجامدانى پەیوەندى دەنگى و رەنگى بە کۆمەڵ لەسەر کۆمپیوتەر، واتسئەپ بڕیاریدا ئەو تایبەتمەندییە بەردەستبخات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی ئاژانسى رۆیتەرز، واتسئەپ لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەى بەوەکردووە، بەرکاهێنەران ئێستا دەتوانن پەیوەندى دەنگى و رەنگى بەکۆمەڵ لەرێگەى کارپێکردنى بەرنامەکەوە لەسەر کۆمپیوتەر ئەنجام بدەن کە بەشێوەیەکى تەواو پارێزراوە.
ئەو هەنگاوەى واتسئەپ بە هەوڵێک دادەنرێت بۆ کێبڕکێی بەرنامەکانى "زووم و گوگڵ میت" کە خزمەتگوزاریی هاوشێوەیان هەیە.