ناس کورد-
پاپاى ڤاتیکان ئەمڕۆ لەسەردانێکى مێژوویدا دەگاتە عێراق کە تێیدا سەردانى ژمارەیەک پارێزگا دەکات لەناویاندا بەغدا و نەجەف و زیقار و هەولێر و موسڵ.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی بەرنامەى سەردانەکەى، ئەمڕۆ هەینى 5ی شوبات پاپا دەگاتە فڕۆکەخانەی بەغدا و لەلایەن مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە پێشوازی لێ دەکرێت، پاشان دەچێتە کۆشکی کۆماری و لەلایەن بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق پێشوازی لێ دەکرێت، پاشان لەگەڵ دار و دەستەکەى دەچنە کڵێسای "سیدە النجاە" لە بەغدا و لەگەڵ پیاوانی ئاینی مەسیحی عێراق کۆدەبێتەوە.
بۆ ڕۆژی شەممە (6ی ئازار) پاپا دەچێتە نەجەف و چاوی بە عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق دەکەوێت، پاشان دەچێتە شاری شوێنەواری ئور.
هەروەها ڕۆژی یەکشەممە (7ی ئازار) پاپا سەردانی هەولێر دەکات و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەلایەن بەرپرسانی حکومی و سیاسیی و ئاینی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێ دەکرێت، پاشان دەچێتە موسڵ و لەوێ نوێژ لەسەر قوربانیان شەڕ دەکات و پاشان دەچێتە کڵێسای گەورەی "الگاهرە" لە قەرەقوش، پاشان دەگەڕێتەوە بۆ هەولێر و ئاهەنگی ئاینی مەسیحی لە یاریگای "فرانسۆ حەریریی" دەگێڕدرێت.
ڕۆژی 8ی ئازار پاپا دەگەڕێتەوە بۆ فڕۆکەخانەی بەغدا و ڕێوڕەسمی خواحافیزی بەڕێوەدەچێت و دەگەڕێتەوە بۆ ئیتاڵیا.