گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

دواى وەرگرتنى ڤاکسین پێویست چ جۆرە خواردنێک بخۆین ؟

2021.03.04 - 23:37
App store icon Play store icon Play store icon
دواى وەرگرتنى ڤاکسین پێویست چ جۆرە خواردنێک بخۆین ؟

ناس کورد- 

شارەزایانى تەندروستى ئامۆژگارى ئەوانە دەکەن کە ڤاکسینى دژە کۆرۆنا وەردەگرن چەند جۆرێک خۆراک بخۆن، وەک شلەمەنیەکان و ئەو خۆراکانەى سیستمى بەرگرى بەهێز دەکەن، ئەوەش لەپێناو کەمکردنەوەى کاریگەرییە لاوەکیەکان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دواى وەرگرتنى ڤاکسینى دژە کۆرۆنا و هەر ڤاکسینێکى تر ئەگەرى هەیە کاریگەرى لاوەکى لەسەر جەستەت دەربکەوێت و لەوانەیە پلەى گەرمى جەستەت بەرز ببێتەوە و تەزوو بەگیاندا بێت و هەست بە ماندوبون بکەیت و ئازارت هەبێت بەتایبەتى لە قۆڵتدا.



بەپێى وتەى شارەزایانیش ئەوەش شتێکى سروشتییە، چونکە دواى وەرگرتنى ڤاکسین سیستمى بەرگرى جەستە دەست دەکات بە دەرکردنى تەنە نامۆکان وەک ڤایرۆس، بۆیە ئەو خوردنەوە و خواردنانەى سیستمى بەرگرى جەستە بەهێزدەکەن و شلەمەنى دەدەن بە جەستە گرنگن بۆ سوککردنى ئەو نیشانانە.



بەپێى ڕاپۆرتێکى ماڵپەڕى "eat this"، شارەزایانى بوارى خۆراک باس لەوەدەکەن، چەند خۆراکێک گرنگن بۆ جەستە دواى وەرگرتنى ڤاکسین لە دیارترینیان بریتین لە:

 

شۆربا

شۆربا یەکێکە لە خۆراکە زۆر باشەکانى دژە هەوکردن، بەتایبەتى ئەگەر لەگەڵ چەوەندەر، فاسۆلیا، نیسک، پەتاتە یاخود برۆکلى دروست بکرێت.

 

سەوزەکان

سەوزەى وەک سپێناخ، کەلەرم و چەوەندەر بڕێکى زۆر بەرز دژە ئۆکسیدەکانیان تێدایە کە دژى هەوکردن کاردەکەن، باشترین جۆر کوڵاندنیانە چونکە بەو شێوازە پرۆسەى هەرسکردنیان ئاسانە.

 

پیاز و سیر

پیاز و سیر بە پاڵپشتیکەرى زیندەیى "بريبيوتيك" دەوڵەمەندن کە خۆراک بۆ بەکتر سودبەخشەکانى ناو هەناو دابین دەکەن و بەهۆى ئەوەشەوە ڕۆڵى لە بەهێزکردنى سیستمى بەرگرى جەستە هەیە.

 

هەروەها "چاى سەوز" کە خانەکان لە خراپبون دەپارێزێت، "ماسى سەلەمون" کە ڕۆنى ئۆمێگا 3 تێدایە کە هەوکردن کەمدەکاتەوە و "زەنجەیبل" و "توو"ەکانیش لەو مادانەن کە لە لیستەکەدا هەن و کە شارەزایان ئامۆژگاریمان دەکەن بیانخۆین.

 

لە هەمان کاتدا ئامۆژگارى ئەوەمان دەکەن کە لەو خواردنانە دوربکەوینەوە کە هەوکردن زیاد دەکەن وەک، ئارى دانەوێڵە دوبارەبوەوەکان زەیتە ڕووەکیەکان و بەرهەمەکانى شیر و شیرینیە دەستکردەکان.